نامەیەک لە زیندانیانی ژنەوە: وەرن پێکەوە تاوانەکانی ئێران بوەستێنین

١٨ ژن لە زیندانی ئەوینی تاران داوایان کرد، رێگری لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لەلایەن کاربەدەستانی رژێمی ئێران بکرێت.

نارەزایەتی دژی لەسێدارەدانی چالاکوانان بەردەوامە کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە سەرتاسەری ئێران دەستیان بە خۆپیشاندان کرد. ١٨ زیندانی ژن لە زیندانی ئەوینی تاوان لە نامەیەکی کراوەدا داوایان لە رای گشتی و دەوڵەتی ئێران کرد کە کۆتایی بە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بهێنرێت.

ژنانی زیندانی لە نامەکەیاندا رایانگەیاند، لە جێگەی ئەوەی وڵامی داواکاری گەل بۆ ئازادی بدرێتەوە کە هەنگاو بەرەو دواوە نانێن، ئێران دەستی بە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان کردووە و وتیان، " لەسێدارەدانی موحسین شکاری وەک چالاکوانێک تاوانێکی ئاشکرا بوو کە جیهانی هەژاند. وەرن چەرخی سێدارەی حکومەت بوەستێنین. بەردەوامی بە تێکۆشان بدەین و دژی لەسێدارەدان بوەستینەوە."

ف.ق