ناڕەزایەتی دەربڕین بەردەوامە: ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت
لە چالاکییەکان کە شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بلیگین شەرمەزارکرا، پەیامی "ناتوانرێت ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ بکرێت" درا.
لە چالاکییەکان کە شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بلیگین شەرمەزارکرا، پەیامی "ناتوانرێت ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ بکرێت" درا.
ناڕەزایەتییەکان لەدژی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین بەردەوامە. لە گەلێک لە شار چالاکی بەڕێوەچوو، کۆمەڵکوژییەکە شەرمەزارکرا.
ڕحا
پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان (دەبەپە)، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە ناوچەی وێرانشاری ڕحا شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسانیان شەرمەزاکرد. ڕاگەیاندراوەکە لەبەردەم بینای ڕێکخستنی دەم پارتیی وێرانشار خوێندرایەوە. هاوسەرۆکی شارەوانی بەدریە یۆرگون، ئەندامانی مەجلیسی دایکانی ئاشتی ڕحا و گەلێک کەس بەشداریان لە ڕاگەیاندراوەکەدا کرد. لە ڕاگەیەندراوەکەدا وێنەی جیهان بیلگین و نازم داشتان و پانکارتی "کەس ناتوانێت ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ بکات" هەڵگیرا. هاوسەرۆکی دەم پارتی وێرانشار ڕەمەزان دریل ئاماژەی بەوەدا شەهیدکردنی جیهان بیلگین و نازم داشتان نیشانەی دوژمنایەتییە بەرانبەر گەلی کورد.
دریل باسی لەوەشکرد کە ڕۆژنامەنووسان کە شەهیدان کراون لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا تێکۆشانیان کردووە بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بگوازنەوە و وتی: "ڕاگەیاندنی ئازاد کە لە سەرتاپای جیهان لە نێو بارودۆخی سەختدا هەوڵدەدات ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی بگوازێتەوە، بەڵام گەلێک ڕۆژنامەنووس شەهیدکران و زیندانی کران. سەرەڕای ئەم فشار و زوڵمانە، ڕاگەیاندنی ئازاد مەزنبوو. نازم و جیهان بۆ هەمیشە بوون بە دەنگی حەقیقەت و ڕۆژئاوا".
ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "کەس ناتوانێت ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ بکات" و بە چەپڵە کۆتایی هات.
چەولیگ
هەروەها دەم پارتی لە چەولیگ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرانی پارتەکە لە شار و ناوچەکە و بەڕێوەبەرانی دەبەپەی شارەکە و چالاکوانانی تەژەئا بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون. لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارت بە نوسینی"ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" کە وێنەی ڕۆژنامەنووسانی شەهید کراوی لەسەر بوو هەڵگیرا. هاوسەرۆکی دەم پارتی لە شارەکە حەسەن سۆسیال، گوتی: "شەهیدکردنی نازم داشتان و جیهان بیلگین ئەنجامی ترسە لە خەباتی ڕۆژنامەوانیی.ئەم هێرشانە دەکەونە چوارچێوەی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و یاسا گەردونییەکان. دەبێت هەمووکەسێک دەنگی خۆی لە دژی ئەم هێرشانە بەرز بکاتەوە".
ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی "ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ نابێت" کۆتایی هات.
وان
بە پێشەنگایەتی دەبەپە، دەم پارتی و تەژەئا لە وان چالاکییەک بەڕێوەچوو. نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە پیشەییەکان بەشداربوون. جەماوەر کە لە گەڕەکی کارشیاکا کۆبوونەوە، بەڵام پۆلیس ڕێگەی نەدا ڕێپێوانەکە لەوێ ئەنجام بدرێت.
ئەو گروپە کە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران، چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا گەلێک جار دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد"، "ڕۆژئاوا شکستی نەهێنا شکست ناهێنێت"، "ڕۆژئاوا شکۆمەندی ئێمەیە" و "ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت" بەرز کرایەوە.
دوای ماوەیەکی زۆر بەشداربووان سروودیان خوێند و کۆتاییان بە چالاکییەکە هێنا.