پاکتاوی سیاسی لە مێرسین؛ ٩ کەس دەستگیرکران

لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە پارێزگای مێرسین ٩ کەس دەستگیرکران، کە هاوسەرۆکانی هەدەپەی ناوچەکانی ئاکدەنیز و تۆرۆسلار لە ناو دەستگیرکراوەکاندان.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتیی مێرسین دا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٢ کەس دەرکرا. پۆلیس سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان و ناونیشان و هەر یەک لە هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەکانی ئاکدەنیز و تۆرۆسلار و بەڕێوەبەرانی پێشووی هەدەپە دەستگیرکران. ناوی دەستگیرکراوەکان بەمشێوەیەی خوارەوەیە: ئەندامی ئەنجومەنی جەهەپە لە شارەوانیی تۆرۆسلار ه.ب، هاوسەرۆکی هەدەپە لە ناوچەی ئاکدەنیز ن.ئ، هاوسەرۆکی هەدەپە لە ناوچەی تۆرۆسلار ئی،د ، بەڕێوەبەرانی هەدەپەی ناوچەکە گ.ب، س.م، ز.ئا، م،هـ، س.ئۆ و ف.ئا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن" دەستگیرکران.

پۆلیس هەر یەک لە بەڕێوەبەرامی هەدەپەی مەرسین ئە.ئا، بەڕێوەبەری ناوچەی ئاکدەنیز ئە.ئە و بەڕێوەبەری ناوچەی تۆرۆسلار ه.ب للە ناونیشانەکانی خۆیاندا نەدۆزییەوە.

ژ.ت