پۆلیسی دەوڵەتی تورک ڕۆژنامەنووس ئایگوڵ-یان دەستگیرکرد
ڕۆژنامەوان سینان ئایگول بە پاساوی ئەوەی هەواڵی لەبارەی دەستدرێژییەوە بڵاوکردوەتەوە لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیر کرا.
ڕۆژنامەوان سینان ئایگول بە پاساوی ئەوەی هەواڵی لەبارەی دەستدرێژییەوە بڵاوکردوەتەوە لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیر کرا.
دوێنێ سینان ئایگول سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی بەدلیس بەتۆمەتی ئەوەی راپۆرتی لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بڵاوکردووەتەوە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
ئایگول لەسەر هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆی بڵاویکردووەتەوە: "من بە تۆمەتی هەواڵێک، کە ٣ کاتژمێر لەوە پێش بڵاوم کردووەتەوە و بە پاساوی ئەوەی من گەلم کردوە بە گژی یەکتردا دەستگیرکرام. پۆلیس ئێستا لە ناو ماڵی مندان. من دەستگیر دەکەن و دەمبەن بۆ بنکەى پۆلیس. من ڕۆژنامەنووسم".
ژ.ت