پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ لە کەنیسەی نۆترام هەڵواسرا
پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای پەکەکە لە شوێنێکی هەرە گرنگ و مێژوویی ستراسبۆرگ، لە کەنیسەی نۆتردام هەڵواسرا و سڵاو لە چالاکیی ٢٣ ی تشرینی توساش کرا و تیشکخرایە سەر سیستەمی قڕکردن و ئەشکەنجەی ئیمراڵی.
پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای پەکەکە لە شوێنێکی هەرە گرنگ و مێژوویی ستراسبۆرگ، لە کەنیسەی نۆتردام هەڵواسرا و سڵاو لە چالاکیی ٢٣ ی تشرینی توساش کرا و تیشکخرایە سەر سیستەمی قڕکردن و ئەشکەنجەی ئیمراڵی.
چالاکییەکە بە پلانسازیی کۆمیتەی هەڵمەتەکە و پێکهاتەکانی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ئەنجامدرا و ئەندامانی تەجەشە پێشەنگایەتی چالاکییەکەیان کرد.
گەنجان سڵاویان کرد لە چالاکیی تابووری نەمران لە ٢٣ ی تشرینی یەکەم لە دژی توساش کە ناوەندی بەرهەمهێنانی چەکە و دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کۆمەڵکوژی کورد بەکاریان دەهێنێت.
لە چالاکییەکەدا پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای پەکەکە لە کەنیسەی نۆتردام هەڵواسرا کە شوێنێکی هەرە گرنگ و گەشتیاریی ستراسبۆرگە. گەلی فەرەنسی و گەشتیاران بە گرنگییەوە لە چالاکییەکەیان ڕوانی.
گەنجان جەختیان کردەوە، "تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد، چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت"، بانگەوازیان لە هەموو گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان.