لە ستاندەکەی ڤینتەرتور بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی کۆڵن
گەنجان لە ڤینتەرتور ستاندێکیان دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دانا و بانگەوازیان لە هەمووان کرد بەشداربن لە ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن.
گەنجان لە ڤینتەرتور ستاندێکیان دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دانا و بانگەوازیان لە هەمووان کرد بەشداربن لە ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن.
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە شاری ڤینتەرتوری سویسرا لە چوارچێوەی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" ستاندیان دانا.
لە ستاندەکەدا دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی زانیاری درا و نامیلکە بڵاوکرایەوە.
لەسەر ناوی تەجەشە لۆرین ئەحمەد گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ نەوەک تەنها بۆ گەلی کورد بۆ هەموو گەلان مایەی هیوایە. بۆیە لەپێناو گەیاندنی فیکری ڕێبەر ئاپۆ و قۆناغی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە زۆرترین کەس، ستاندمان دانا. وەک ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن بانگەواز لە گەل و دۆستەکانمان دەکەین ڕۆژی ١٦ ی تشرینی دووەم بەشداری ڕێپێوانەکەی کۆڵن بکەن".
کەسانی دەوروبەر پێشوازییەکی گەرمیان لە ستاندەکە کرد.