بە دیمەن

شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە لیماسۆل یادکرانەوە

بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە مانگی تشرینی یەکەم شەهیدبوون، لە شاری لیماسۆل چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.

لە شاری لیماسۆلی قوبرس لە کەسێتی شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش) و زەینەب (غوربەتلی ئەرسۆز) و ڕوناهی (ئاندێرا وۆڵف) و ئارین میرکان و تابووری نەمران، چالاکییەکی یادکردنەوە بۆ شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی ئەنجامدرا، وێنەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم و پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ هەڵواسرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی قوبرس فاتمە دۆغان قسەی کرد، لە چالاکییەکەدا باس لە ژیان و تێکۆشانی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەمی کرا، جەختکرایەوە ئەم میراتە لە زاپ و وەرخەلێ و ئاڤاشین و ڕۆژئاوا و گۆڕەپانەکانی تر بەردەوامە.

سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم پیشاندرا. پاشان سیاسەتمەدار لەزگین سەرحەد شەهید بێریتانی بیرهێنایەوە و گوتی: "خاوەنداری لە میراتی شەهیدانمان دەکەین و تێکۆشانێکی شایستەی تێکۆشانی ئەوان ئەنجام دەدەین".

لەزگین جەختی کردەوە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بێدەنگ نابن و تێکۆشان و ڕێکخستن مەزنتر دەکەن.

چالاکییەکە بە گۆرانی بۆ یادی شەهید بێریتان و شەهیدانی ئازادی، وە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "هەزار سڵاو لە ئیمراڵی" کۆتایی هات.