لە هێلسنبۆرگ شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شاری هێلسنبۆرگی سوید بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە شاری هێلسنبۆرگی سوید بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
لە شاری هێلسنبۆرگی سوید بە پێشەنگایەتی کۆمۆنەی شەهید گوڵان، مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم ئەنجامدرا، چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستی پێ کرد.
نوێنەری کۆنگرەی ستار نەسرین تربەسپی ڕایگەیاند تەڤگەری ئازادی لەسایەی شەهیدان بووەتە هیوای جیهان، تیشکی خستەسەر هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گەلی کورد.
لەسەر ناوی تەژەکە_ئە نوپەل مونزور ڕایگەیاند پێویستە بە باشی لە شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم و بەتایبەت شەهید بێریتان تێبگەین و خاوەنداری لە یادیان بکەین، گوتی: "گۆشەگیری بەردەوامە و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر چوار پارچەی کوردستان بەردەوامە، بۆیە پێویستە بەرخۆدان مەزنتر بکەین".
مەراسیمەکە بە خوێندنەوەی شیعر و نیشاندانی سینڤزیۆن بەردەوام بوو، یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.