چالاکییەکان لە ئەوروپا: گۆشەگیری و داگیرکاری دەشکێنین!
کوردستانیان لە ئەوروپا ڕژانە گۆڕەپانەکان و دەستنیشانیان کرد، دەوڵەتی تورک خەڵکی سڤیل دەکوژێت. لە چالاکییەکاندا پەیامدرا، ئەگەر بەرخۆدان مەزنتر ببێت، گۆشەگیری و داگیرکاری تێکدەشکێت.
کوردستانیان لە ئەوروپا ڕژانە گۆڕەپانەکان و دەستنیشانیان کرد، دەوڵەتی تورک خەڵکی سڤیل دەکوژێت. لە چالاکییەکاندا پەیامدرا، ئەگەر بەرخۆدان مەزنتر ببێت، گۆشەگیری و داگیرکاری تێکدەشکێت.
کوردانی ئەوروپا هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و گۆشەگیری ئیمراڵییان شەرمەزار کرد.
نانس
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باشووری کوردستان لە شاری نانسی فەرەنسا بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا.
ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی نانس (جەدەکە_نە) و پشتگیری ئەنتەرناسیۆنالیستەکان ئەنجامدرا. درووشـم و پانکارتەکان دژی داگیرکاری و گۆشەگیری بەرزکرایەوە.
پاش ڕێپێوانەکە لەسەر ناوی جەدەکە_نە ئیسماعیل ئەرزینگان ئاماژەی بەوە کرد هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شوێنی سڤیل و خزمەتگوزاری دەکاتە ئامانج، تیشکی خستەسەر بەردەوامیی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، گوتی: "دەوڵەتی تورک دەڵێت بەدوای چارەسەر دەگەڕێت، بەڵام هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەر نانێت. بە پێچەوانەوە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە. ژن و مناڵ دەکوژێت. شوێنی ژیان بۆردوومان دەکات... پێویستە ئێمە درێژە بە تێکۆشان بدەین و تێکۆشانمان فراوانتر بکەین".
پاریس
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دژی هێرشە داگیرکارییەکان لەسەر بانگەوازی جەدەکە_فە سەدان کوردستانی ڕێپێوانیان کرد و درووشمیان دژی هێرشی داگیرکاری بەرزکردەوە.
هاوسەرۆکی جەدەکە_فە شاهین پۆلات ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک لەلایەک باس لە ئاشتی دەکات لەلایەکی تر هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا و شەنگال، خەڵکی سڤیل و ژن و مناڵ دەکوژێت، پێویستە دەوڵەتانی ئەوروپا نەبنە هاوبەشی قڕکردنی کورد.
وتەبێژی دەستەی کاروباری دەرەوەی جەدەکە_فە بێریڤان فورات، بانگەوازی لە هەمووان کرد دژی هێرشی داگیرکاری و قڕکردن، دژی گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ستاتۆی کوردستان بەشداری چالاکییەکەی ١٦ ی تشرینی دووەمی کۆڵن بکەن.
میونیخ
لە شاری میونیخی ئەڵمانیا بە چالاییەک هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکرا.
لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوی تەڤگەری ژنان خوێنرایەوە. درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی یەپەگە_یەپەژە" بەرزکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن.
دان هاگ
کوردستانیان لە شاری دان هاگی هۆڵەندا لەبەردەم بینای پەرلەمانی هۆڵەندا کۆبوونەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد، بانگەوازیان لە ڕای گشتی نێونەتەوەیی کرد بەرامبەر هێرشەکان بە هەستیارییەوە بجووڵێنەوە.
میلانۆ
لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا چالاکییەک ئەنجامدرا.
لە گۆڕەپانی دومۆی میلانۆ مەشخەڵ داگیرسێنرا و بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پەیام درا.
چالاکییەکە بە پێشکەشکردنی چەند وتەیەک کۆتایی هات.
کێل
لە شاری کێلی ئەڵمانیا، کوردستانی و دۆستەکانیان دژی هێرشە داگیرکارییەکان لەسەر بانگەوازی دەسپێشخەریی (Defend Kurdistan) کۆبوونەوە.
لەسەر ناوی دەسپێشخەرییەکە ئاماژە بەوە کرا، دەوڵەتی تورک لەلایەن هێرشەکانی سەر غەززە شەرمەزار دەکات، کەچی ٣ ڕۆژە هێرش دەکاتە سەر نەخۆشخانە و خواردنگە و تانکەکانی ئاو، ئەمەش دووڕووییە.
چالاکوانان پانکارت و درووشمەکان بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بەرزکرایەوە.
نورنبێرگ
لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستەکانیان هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد.
چالاکوانان بە بەرزکردنەوەی درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "تیرۆریست ئەردۆگان" پەیامی دڵسۆزی بۆ گەلی ڕۆژئاوا درا.