مەراسیمەکە لە ماڵی گەلی یەریڤان بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد.
هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان و ئەندامی کۆمیتەی کوردستان ژنکا قادر و پەرلەمانتار کینیاس حەسەنۆڤ و باوکی شەهید ڕوکەن میلۆ کالەشیان و ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازاد شیرین کالەشیان قسەیان کرد.
لە وتەکاندا ئاماژە بەوە کرا چالاکییەکەی بێریتان دژی پەدەکە خیانەتکار و پاشڤەڕۆ بوو، دەربارەی خیانەتکاران گوترا: "بە هاوکاری دوژمن ناتوانن گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی لەناوببەن".
هەروەها دووپاتکرایەوە، ڕێبەر ئاپۆ پاش چالاکییەکەی شەهید بێریتان سوپای ژنی ئافراند و ئەمڕۆ هەزاران ژن لەسەر هێڵی بێریتان و زیلان بۆ ئازادی گەلی کورد تێدەکۆشن، جەختکرایەوە وەک کورد تا دەبنە خاوەنی وڵاتێکی ئازاد و ڕێبەری ئازاد درێژە بە هێڵی بێریتان و شەهیدانی ئازادی دەدەن.
چالاکییەکە بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.