پێویستە حکومەتی عێراقی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان بوەستێتەوە

ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار بانگەوازی لە حکومەتی ناوەندی عێراق کرد بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بوەستێتەوە. هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتال ئاماژەی بەوەدا سیاسەتی هێرشبەری شکست دێنێت.

ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشی داگیرکاری

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار پەیوەست بە هێرشە داگیرکارییەکانی لەسەر مەتینا بانگەوازی لە حکومەتی ناوەندی عێراق کرد هەڵوێست نیشابدات بەرامبەر دەوڵەتی تورک و وتی: "سەدام و حکومەتەکانی پێشوو بەرامبەر کوردان شەڕیانکرد و ئاوابوون. عێراق زیانێکی گەورەی لەمەدا بەرکەوت. پێویستە وانە لەم ئەزموونانەوە وەربگرن."

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار و هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتال پەیوەست هێرشە داگیرکارییە نوێیەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و سەردانی سەرۆککۆماری تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد.

بە ئۆپراسیۆنی سەربازی گوشار لە حکومەتی عێراقی دەکرێت

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک باسی ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ دەکات، لەم لایەنەوە خەریکی ئامادەکارییە و وتی: "ماوەیەکی زۆرە دەستی بەم ئۆپراسیۆنە کردووە. ڕۆژێک پێش ئەوەی ئەردۆغان سەردانی عێراق بکات، دەستیان بەم ئۆپراسیۆنەکرد. لە ڕێگەی ئەم ئۆپراسیۆنەوە گوشارێکی دوولایەنە دەکەن، بەم شێوەیە لەلایەکەوە گوشاری لە بەڕیوەبەری باشوور دەکەن و لە لایەکی تریشەوە گوشار لە حکومەتی ناوەندی عێراق دەکەن. بەم شێوەیە دەڵێن یان یان قسە و خواستنی من جێبەجێبکە یان ئەوەی ئەمەوێت لەڕێگەی سوپاکەمەوە دەیکەم. یانی لەپێشدا سوپاکەی جێگر دەکات، پاشان خۆی دەچێتە گفتوگۆکانەوە. بەم شێوەیە هەڕەشە دەکات. لەلایەکەوە بە سوپاوە هەڕەشەیان لێ دەکات، لەلایەکی ترەوە ڕێگەیی ئابوورییان بۆ پێشنیار دەکات. کێشەی ئاو دەخاتە ڕۆژەڤەوە، بەڵێنی دامەزراندی هێڵی وزە، ئابووریان پێدەدات. بەڵام مەرامی بنەرەتی هەموو ئەمانە پرسی کورد و نێتی شەڕە لەسەر کوردستان."

'پێویستە عێراق لە بڕی شەڕ پێشنیاری چارەسەری پێشکەشی تورکیا بکات'

ئایدار ئەوەی بیرهێنایەوە حکومەتی عێراق لە لایەنی مێژوویەوە لە شەڕی دژ بەکوردان زیانی زۆری بەرکەوتووە و ئاماژەی بەوەدا پێویستە لە بری سیاسەتی  شەڕی دەوڵەتی تورک، حکومەتی ناوەندی عێراق پێشنیاری چارەسەری پرسی کورد پێشەکەشی دەوڵەتی تورک بکات. ئایدار وتی: "لەو ڕووەوە بانگەوازیمان بۆ حکومەتی عێراقی هەیە. وانە لە ئەزموونی حکومەتەکانی پێشووی عێراق وەربگرێت. با ئەزموون لە حکومەتەکەی سەدام حسێن وەربگرێت. هەموو ئەو حکومەتانە لە دژی کوردان شەڕییان کرد و هیچیان دەستنەکەوت، جگە لە زیانگەیاندن بە عێراق. پێویستە ئەم ئەزموونە ببینرێت. تورکیاش لەسەر هەمان ڕێگەیە. خواستیانە عێراق پەلکێشی ناو شەڕی ناوەوی عێراق بکەن. ڕەوشی عێراق جیاوازە. لە دەستوری بنەڕەتیدا کورد وەک ستاتۆیەکی فیدراڵی قبوڵکراوە. ئەوەی پێویستە لەسەر عێراق ئەوەیە ئەزموونی خۆی پێشەکەشی تورکیا بکات. عێراق چۆن دانی بەکورداندا ناوە پێویستە پێشنیاری ئەوەش بۆ تورکیا بکات. گەر ئەردۆغان داوای هاوکاری سەربازی لە عێراق دەکات، پێویستە عێراق پێشنیاری مۆدێلی چارەسەری خۆی بۆ توکیا بکات.

'لەبەرامبەر هەڵوێستی ئازادی گەلی کورد شکست دێنن'

ئایدار ئاماژەی بەوەدا لەبەرامبەر گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی کوردان هێرشی نوێتی داگیرکاری لە رۆژەڤدان، لەبەرامبەر ئەمەدا هەڵوێستی کوردان هەیە و وتی: "وەک گەلی کورد، وەک تەڤگەری ئازادی و تەڤگەری کوردستانی لە بەرامبەر ئەمەدا خاوەنی هەڵوێستیین.لە بەرامبەر ئەم هەوڵانە و لێگەڕیینەکانی شەڕ، وەک میللەت هەڵوێستمان هەیە. ئازادی و خاکی خۆمان دەپارێزیین. لە پلاتفۆرمی نەتەوەی و نێونەتەوەییدا لە دژی ئەم پێشهاتانە تێبکۆشین. بەم شێوەیە هەموو ئەو ئۆپراسیۆنانە بێ ئەنجام دەبن. چی  دەکەن با بیکەن، ئێمە تێکۆشانی ئازادیمان بتەوتربکەین و ئازادی گەلمان مسۆگەر بکەین. دەوڵەتی تورک لە کوردستاندا لەشەڕدا شکستی خواردووە. ئەمەمان لە پیرۆزباییەکانی نەورۆز، لە دەرنجامەکانی هەڵبژاردندا بینی. سوپایی لەو جێگانەدا هەیە، بەڵام لەڕووی ڕوحی و دەروونیەوە تێکشکاون. گەلی کورد لەسەر پێیە، ناسنامە و مافی خۆی دەپارێزێت."

'دەوڵەتی تورک دەست بە شەڕێک دەکات کە شکست دێنێت'

هاسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتال باسی لەوەکرد حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بۆ پشتگیری پەیداکردن بۆ هێرشە نوێیە داگیرکارییەکەیان وڵات بە وڵات دەگەڕێ و لەناو هەوڵداندایە و وتی: "بۆئەوەی پشتگیری بۆ ئەم ئۆپراسیۆنە پەیدابکات سەردانی عێراق و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە. لەم چوارچێوەیەشدا ئەردۆغانە سەردانی عێراق دەکات. لەڕێگەی ئەم ئۆپراسیۆنەوە گوشار لە عێراق دەکات. بەڵام ئێمە دەڵێین؛ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەرامبەر گەریلا بێ ئەنجام کەوتنەوە. بە تەکنیکی نوێ شەڕییان کرد و شکستیان خوارد. لەبەرامبەر بەرخۆدانی گەریلادا کۆنسپێتی شەڕ شکستی هێنا. بۆیە هیچ دەرفەتێک بۆ دەوڵەتی تورک نەماوەتە جگە لەشکست. دەرفەتی ئابووری نەماوە. هێزەکانی بەشی ئەوە ناکات. هەر بۆیە بەداوای هاوکاریدا دەگەڕێت لە ئێران و عێراقدا. لە وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریکا و لە هەموو جێگەیەک بەدوای هاوکاریدا دەگەڕێت. بەو هاوکارییانەوە دەیەوێت ئەنجامێک بەدەستبخات. بەڵام زۆر بەڕوونی دەڵیین؛ ئەم هەوڵدانانەی دەوڵەتی تورک بێ ئەنجام دەبێت.

'هەڵویستی گەلەکەمان هێرشەکان تێک دەدات'

دەڵەوتی تورک، ئاکەپە-مەهەپە و حزوبولکۆنترا بەم هێرشانە ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. ئەم قۆناغە بە تێکچوونی دەوڵەتی تورکی فاشیست کۆتایی دێت. لەم قۆناغەدا کۆبوونەوەی کەنەکە ئەنجامدرا. کەنەکە و هەموو ئەو پارت لایەنەی لەژێر چەتری کەنەکەدان بەرامبەر ئەم هێرشانە دەوستنەوە، لە دژی ئەمە هەڵوێستیان نیشاندا. لە دژی ئەم هێرشانە هەموو گەلمان، پارت و لایەنە سیاسیەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان و کوردانی تاراگە لەدژی ئەم هێرشانە هەڵوێستیان هەیە. دەوڵەتی تورک تا ئێستا نەیتوانیوە لەم هێرشانەوە ئەنجام بەدەستخات و ناشتوانێت. هەرخۆی لە هەڵبژاردنەکاندا ئەوە دەرکەوت کە ئەم سیاسەتە شکستی خواردووە. گەلەکەمان لە هەڵبژاردنەکاندا هەڵویستی نیشاندا و دەرسێکی باشی پێدان. بۆیە گەلەکەمان لە ئێستا و داهاتووشدا بەم هەڵوێستەوە سیاسەتی شەڕ تێکدەدات."