شه‌هیدبوونی گه‌ریلای هه‌په‌ژه روكه‌ن ژیان راگه‌یه‌نرا
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یه‌ره‌كه شه‌هیدبوونی گه‌ریلای هێزه‌كانی پاراستنی ژن (هه‌په‌ژه)ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان روكه‌ن ژیان (سه‌نا مایوف)ی راگه‌یاند.
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یه‌ره‌كه شه‌هیدبوونی گه‌ریلای هێزه‌كانی پاراستنی ژن (هه‌په‌ژه)ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان روكه‌ن ژیان (سه‌نا مایوف)ی راگه‌یاند.
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی یه‌كینه‌كانی پاراستنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یه‌ره‌كه) له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، كه هاوڕێی ئه‌وان روكه‌ن ژیان (یه‌نا مایوف) به رووداوێكی سروشتی شه‌هید بووه و ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یهرهكهدا هاتووه:
"له ١ ی ته‌مموزی ٢٠٢٢ هه‌ڤاڵمان روكه‌ن ژیان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی خۆی یه‌كینه كاتێك له ئهركێكدابوو له ئه‌نجامی رووداوێكی سروشتی شه‌هیدبوو.
بۆچه‌ندین ساڵه له به‌رامبه‌ر دوژمنی داگیركه‌ر تێكۆشانی به هاوتا ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌م تێكۆشانه له هه‌موو روویه‌كه‌وه له هه‌لومه‌رجی دژوار‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌م تێكۆشانه‌دا چیاكانی كوردستان بۆ ئێمه بوونه په‌ناگه و گۆڕه‌پانی ژیان. به‌ڵام ئه‌و رووداوه‌ی روویدا بێ شانسیهكی گه‌وره‌بوو، بووه هۆی خه‌مگینی زۆری یه‌كینه‌كانمان. ئێمه سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید روكه‌ن و هه‌روه‌ها هه‌موو گه‌له وڵاتپارێزهكهمان ده‌كه‌ین و به‌ڵێنی به‌رزكردنه‌وه‌ی تێكۆشانی ئازادی دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌كه‌مان به‌م جۆره‌یه:
ناو و پاشناو: سه‌نا مایوف
ناسنا: روكه‌ن ژیان
شوێنی به‌شداربوون: ٢٠١٦ / قامیشلۆ
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٠١.٠٧.٢٠٢٢/ شاهۆ
ئه‌مرۆ به شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵ روكه‌ن رق و قینی ئێمه به‌رامبه‌ر دوژمنی داگیركه‌ر زیاتر بوو و هزر و هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كه له دڵ و مێشكماندایه هه‌موو كات به‌تینه و دژوارتر بووه. له‌به‌ر ئه‌و راستیه وه‌ك یه‌كینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئێمه هه‌موو كات شوێنكه‌وتووی شه‌هید روكه‌ن ده‌بین و به به‌رزترین هه‌وڵدان خاوه‌نداری له ئامانج و خه‌ونه‌كانی شه‌هیدانمان ده‌كه‌ین".
هـ . ب