'دەبێت کوردان خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەن و یەکێتی نەتەوەیی پێکبهێنن'

نوێنەرانی پارتەکانی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ خاوەنداریکردن لە ڕۆژئاوا بانگەوازیان لە کوردان کرد و داوای پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەییان کرد.

پارتەکانی هاوپەیمانی کوردستانی لە کۆمەڵەی ڕۆژنامەگەرانی باشوورڕۆژهەڵات لە ئامەد پەیوەست بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیییان دا و داوای پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەییان کرد، دوایان کرد هەموو پارت و ڕێکخستنە کوردستانییەکان لە پێناو ستاتۆی گەلی کورددا بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن.

لە دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە، سەرۆکی گشتی پارتی ئازادی، ئایەتوڵا ئاشتی قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا وەک پارتێکی ئاینی قسەکانیان لەو ڕوانگەوە دەکەن، ئاشتی ئاماژەی بەوەدا خودای گەورە لە قورئاندا جەخت لەسەر ئاشتی دەکاتەوە. لە بەردەوامییدا ئاشتی سەرنجی خستەسەر کێشەکانی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاماژەی بەوەدا سەرچاوەی کێشەکانی کۆمەڵگە ئەوەیە کە تەحومولی یەکتر ناکەن، بۆیە پێویستە لە پێناو بنەبڕکردنی کێشەکاندا یەکگرتووی بونیاد بنرێت و بەو شێویە بگەن بە ئامانجی سەرکەوتن خۆیان.

دواتر لەسەر ناوی پارتی کۆمەنیستی کوردستانی یاسین یەتگیشەن قسەیکرد، یاسین سەرەتای قسەکانی بە یادکردنەوەی هەردوو رۆژنامەوانی شەهید نازم داشتان و جیهان بیلگین دەست پێکرد و ئاماژەی بە هێرشەکانی هەتەشە کرد بەوەی دۆخێکی نوێ لە سووریادا دەرکەووتووە، یاسین دەستیشانیکرد بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسی و ئاڵۆزییەکان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان هەموو کورد پێویستی بە یەکێتی نەتەوەییە.

لە بەردەوامی قسەکاندا وتەبێژی کۆمەڵەی کوردی شۆڕشگێری دیموکراتیک، عەبدوڵاهی ئۆکوموش قسەیکرد و سەنجی خستەسەر پێشهاتەکان و جەخی لەوەکردەوە لە قۆناغێكی لەو شێوەیەدا پێویستە گەلی کورد هەنگاوی بەرەپێشچوون و پاراستنی خۆی بنێت.

ئەندامی کۆمەڵەی شێخ سەعید، ئازاد زاڵ قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا پێویستە هەر تاکێکی کورد ئارامی و ئاشتی خۆی دەستەبەربکات. لەگەڵ پێکهاتە و گەلانی دیکەدا بە ئاشتی بژیت. لە قسەکانییدا زاڵ ئاماژەی  بەوەدا هەموو کاتێک شەڕ هەبووە و گەلی کورد لە بەرانبەر ستەم و زۆردارییدا سەری دانەنواندووە. ئیدی کاتی ئاشتییە و با ساڵی ٢٠٢٥ ببێتە ساڵی ئارامی و ئازادی گەلی کورد.

لە کۆتاییدا هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلچگون ئوچار قسەیکرد و پاش یادکردنەوەی هەردوو ڕۆژنامەوان نازم داشتان و جیهان بیلگین، ئاماژەی بەوەدا کوردان لە قۆناغێکی گرنگدان بۆ دانان بە ماف و ستاتۆی گەلی کورددا. لە قسەکانییدا ئوچار ئاماژەی بەوەدا نابێت دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەستوەردانی مۆدێلی بونیادنراوی ڕۆژئاوا بکات. جەختی لەوەش کردەوە لە سووریادا مافی گەلانی سووریایە سیستەمی خۆیان دامەزرێنن.