تەسەپە: پێویستە هەمووان سبەی لە کۆڵن بن

پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (تەسەپە) بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بانگەوازیکرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوە مەزنەکەی سبەی لە کۆڵن.

سبەی لە کۆڵن دژی گۆشەگیری ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان و گردبوونەوەیەکی مەزن لە کۆڵن ئەنجام دەدرێت پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (تەسەپە) بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون.

"گۆشەگیری بەردەوامە"

تەسەپە تیشکی خستەسەر دیدارەکەی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ عومەر ئۆجالانی برازای لە ٢٣ ی تشرینی دووەم، دەڵێت: "هەرچەند لە ٢٣ ی تشرینی دووەم دیدارێکی کورت لەگەڵ بنەماڵە ئەنجامدرا. ڕێگە بە دیدارێکی تر نەدرا. پارێزەران لە ٢٥ ی ئادارەوە دیداریان ئەنجام نەداوە".

"گۆشەگیری لە تورکیا بڵاودەبێتەوە"

تیشکخراوەتە سەر هێرشەکان بۆ سەر کوردان و جەختکراوەتەوە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو زیندانەکان بڵاودەبێتەوە، گۆشەگیری بەرفراوان بووە و هەموو مافی زیندانیان دەستی بەسەردا گیراوە، دەڵێت: "گۆشەگیری ڕەهای دەوڵەتی تورک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەموو یاسا نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی".

"پێویستە هەمووان لە کۆڵن بن"

لە کۆتاییدا دەڵێت: "بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانیان، پێویستە گۆشەگیری بشکێنین و تێکۆشان مەزن بکەین. بانگەواز لە هەموو شۆڕشگێڕان و ئەنتی فاشیست و پارێزەرانی مافی مرۆڤ دەکەین ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن بن.