خەڵکی ئێلح دژی کودەتای قەیوم ڕێپێوانیان کرد

خەڵکی ئێلح بەردەوامە لە بەرخۆدان دژی قەیوم. لە چالاکییەکەدا بانگەوازکرا بۆ گردبوونەوەی دیموکراسی و ئازادی لە ١٧ ی تشرینی دووەم.

بەرخۆدان بەردەوامە

ناڕەزایەتییەکان دژی کودەتای قەیوم لە ئێلح، ١٢ ڕۆژە بەردەوامە، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار و چالاکوانانی تەژەئا و پەرلەمانتارانی دەم پارتی و ئەندامانی مەجلیسی دایکانی ئاشتی و کەسانی تر بەشداربوون.

گەل لە پارکی یەڵماز گونەی بە بەرزکردنەوەی درووشمی "قەیوم تاڵانە، بەرخۆدان ژیانە" تا چوارڕیانی باسین ڕێپێوانیان کرد.

پەرلەمانتاری دەم پارتی مێرسین عەلی بۆزان ڕایگەیاند دەسەڵات سیاسەتی تاڵانکاری بەڕێوەدەبات، گوتی: "ئەوەی ڕژێمی قەیومی دامەزراند، ئەردۆگانە. قەیوم تاڵانکاری و دزی و دەستبەسەراگرتنی ئیرادەیە. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە ڕووبەڕووی گۆشەگیرییەکی توند دەبێتەوە. هەم ڕژێمی گۆشەگیری، هەم قەیوم لەناودەبەین. سڵاو لە بەرخۆدانی ١٢ ڕۆژەی ئێلح دەکەین".

پەرلەمانتاری دەم پارتی ئامەد، جەنگیز چاندار ڕایگەیاند هەموو جیهان بەرخۆدانی خەڵکی ئێلح دەبینێت.

هاوسەرۆکی ڕێکخستنی دەم پارتی ئێلح، سۆنگول کۆرکماز بانگەوازی کرد بۆ گردبوونەوەی دیموکراسی و ئازادی لە ١٧ ی تشرینی دووەم.

بەرخۆدانی گەل لە چوارڕیانی باسین بەردەوامە.