لە گەڤەر ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دەستیپێکرد

سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی گەلیە دریانی گەڤەر ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دەستپێکرد

ئۆپەراسیۆنی سەربازی داگیرکاری لە شاری گەڤەری جولەمێرگ، لە دەڤەری گوندەکانی بلندباسان، سوریان، دلەزە، مارێ، شاهێ و پاگەنگێ و شیشەمزینێ دەستیپێکرد. ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەی گەلیە دریانێ بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەکی زۆر سەرباز و کۆنترا تێدا بەشدارن.

ڕاگەیەندراوە کە گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی مین لەسەر ڕێگای نێوان شارۆچکەی باژێرگە و ناوەندی گەڤەر دەستی پێکردووە.