لە دێرەزور ٢ چەتەی داعش دەستگیرکرا

قەسەدە ڕایگەیاند لە دێرەزور شانەیەکی چەتەکانی داعشی هەڵوەشاندووەتەوە و ٢ چەتەش دەستگیرکراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئۆپراسیۆنەکانیان لە دژی شانەی چەتەکانی داعش بەردەوامە.

ڕاگەیاندرا لە گوندی وەدی ئەل ئەحمەد لە باکووری دێرەزور، یەکنەکانی دژی تیرۆر ئۆپراسیۆنێکییان لە دژی چەتەکانی داعش ئەنجام داوە. بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە لەو ئۆپراسیۆنەدا ٢ چەتەی داعش دەستگیرکراوە و دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنیشدا.