دانیشتوانی شاری حەڵەب بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا

بەهەزاران کەس لە دانیشتوانی شاری حەڵەب لە ڕێپێوانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەشداریان کرد و گۆشەگیرییان لە ئیمرالی شەرمەزار کرد.

ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ

دانیشتوانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ڕایانگەیاند ژیانی ئازاد گرێدراوە بە هەڵوەشانەوەی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکەرەوە کە لە دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەکار دەهێنرێت و وتیان: "ئێمە لە گۆڕەپانەکانداین و هەتا تێکشکاندنی پلانەکانی دوژمن بانگەوازی بۆ ئازادی ڕێبەرایەتیمان و بەرخۆدانمان بەردەوام دەکەین."

دانیشتوانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پارتە سیاسییەکان، ئەنجوومەن و کۆمینەکان بەمەبەستی شەرمەزار کردنی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکەر کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ پەیڕەوی دەکەن، ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە گربوونەوەکەدا مەنان جەعفەر وتەبێژی دەستپێشخەری ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا وتی: "گەلی گرێدراوی بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە و بۆ ئازادی بەڕێزی لە گۆڕپانەکاندایە. بۆیە ئێمە هەتا ئازادیی ڕێبەری خۆمان و هەڵوەشاندنەوەی پلانەکانی دوژمن درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین."

مەنان جەعفەر ئاماژەی بەوەدا کە بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەری لەسەر هەموو جیهان داناوە، چونکە ماف و کەرامەتی هەموو مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا دەپارێزێت و چارەسەری بۆ سەرجەم کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هەیە."