هێزەکانی رزگاریی عەفرین: ٣ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران

هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایانگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیی وەڵامدانەوەی هێزەکانیان ٣ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون.

هێزەکانی رزگاریی عەفرین راگەیەندراوێکیان لەبارەی چالاکییەکانی وەڵامدانەوە بڵاوکردەوە.

زانیارییەکان لەبارەی چالاکییەکانی ٩ و ١٠ی تشرینی دووەم بەمجۆرەیە:

"٩ی تشرینی دووەم لە هێڵی مارع لە چالاکی نیشانەشکێنیدا چەتەیەکی داگیرکەر کوژرا. هەمان رۆژ لە هێڵی شەرا لە چالاکیەکی نیشانەشکێنیدا چەتەیەک کوژرا.

١٠ی تشرینی دووەم لە هێڵی شێراوا لە چالاکی نیشانەشکێنیدا چەتەیەکی داگیرکەر کوژرا".