تەرمی ٢ شەڕڤانی قەسەدە بەخاکسپێردرا
خەڵکی حەسەکە تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە محەمەد ساڵەح ئەلمحەمەد و ئەسعەد ئەحمەد ئەلخزریان بەخاکسپارد.
خەڵکی حەسەکە تەرمی شەڕڤانانی قەسەدە محەمەد ساڵەح ئەلمحەمەد و ئەسعەد ئەحمەد ئەلخزریان بەخاکسپارد.
شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهید حەمزە سەرێکانی (محەمەد ساڵەح ئەلمحەمەد) لە ١١ ی تشرینی یەکەم لە هێرشێک بۆ سەر ئۆتۆمبیلەکەی لە گەڕەکی ساڵحیە لە حەسەکە شەهیدبوو، بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودییە شاری حەسەکە بەخاک سپێردرا.
لە مەراسیمەکەدا بە پێشەنگایەتی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، سەدان دانیشتووی شار و گوندەکان و شەڕڤانانی قەسەدە و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ژنان ئامادەبوون.
ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان بەێشار عیسا قسەی کرد و سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو دوو شەهیدە کرد. عیسا ئاماژەی بەوەدا کە لە سایەی قوربانیدانی شەهیدان پێکهاتەکانی هەرێمەکە بە سەلامەتی دەژین.
لە فەرماندەکانی مەجلیسی سەربازیی حەسەکە، ئاگری حەسەکە، گوتی: "ئەم قارەمانانە، بەبێ دوودڵی، لەسەر بنەمای بناغەی فیکری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، چوونە دەم هاواری وڵاتەوە و بنەماڵەکانیان جێهێشت".
ئاگری حەسەکە دووپاتی کردەوە لە سەرەتای شۆڕشەوە دەوڵەتی تورک لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکە و دەیەوێت ئیرادەی گەل بشکێنێت و هەرێمی دیکە داگیر بکات.
ئاگری حەسەکە گوتی: "لەسایەی فیکری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، پێکهاتەکانی هەرێمەکە یەکیان گرتووە. بەڵێن دەدەین درێژە بە ڕێگەی شەهیدان بدەین، ئازادی بەدەست بهێنین و سوریایەکی دیموکراتیک بنیات بنێین".
دواتر ناسنامەی هەردوو شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
پاشان جەماوەر تەرمی دوو شەهیدەکەیان بەخاک سپارد.