هەڵمەتی 'دوا قسەمان ماوە' دەستپێکرد

شارەوانییەکانی دەم پارتی هەڵمەتێکی بە دروشمی 'دوا قسەمان ماوە، پێکەوە توندوتیژییەکان دەوەستێنین' دەستپێکرد و یەک ساڵ بەردەوام دەبێت.

دەستەی ژنانی بەڕێوەبەرییە هەرێمییەکانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) هەڵمەتێکی بە دروشمی 'دواقسەمان ماوە: پێکەوە توندوتیژییەکان دەوەستێنین' دەستپێکرد و یەک ساڵ بەردەوام دەبێت. لە ڕاگەیاندنی هەڵمەتەکەدا هاوسەرۆکانی شارەوانیەکانی گەورە شاری ئامەد، وان و مێردین و شار و ناوچەکانی دیکە و بەڕێوەبەرانی ژن و چەندان کەسی دیکە بەشداربوون.

دەقی کوردی ڕاگەیاندراوی هاوپەیمانێکە لە لایەن هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری مێردین، دەڤریم دەمیر، بە زمانی تورکیش لە لایەن هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح، گولستان سۆندوک خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە وەک ژنان کە بۆ ئازادی تێکۆشان تێدەکۆشن، لە چوارچێوەیی ٢٥ی تشرینی دووەمدا جارێکی دیکە کۆبونەوتەوە و لە دژی توندوتیژی پیاوان بڕیارداری و تێکۆشان دووپاتدەکەنەوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکراوە ئەم هەڵمەتە بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام دەبێت و راشیانگەیاندووە: "ئەم هەنگاوە کە بۆ ماوەی ساڵێک دەخایەنێت، دەتوانێت لەسەر بنەمایەکی بەهێز و ڕێکخراو دژی هەموو جۆرە ستەمێکی پیاوانە بوەستێت. ئەم فشار و توندوتیژییە پیاوسالارییە هەوڵدەدات شوناس و ئیرادە و بەرخۆدانی ژنان لەسەر ئەم خاکە سەرکوت بکات. ئێمە دەنگمان لە دژی سیاسەتی پیاوسالاری بەرز دەکەینەوە کە ژنان پشتگوێ دەخەن و تێکۆشان لەدژی توندوتیژی دژی بە ژنان فراوانتر دەکەن."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسیان لە سەپاندی قەیوم کرد و بە درێژکراوەی خواستی دەسەڵاتداری پیاسالاری ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست دانراوە لەسەر بنەمای سەرکوتکردنی ئیرادەی گەل و ئیرادەن ژن.

'ژن ژیان ئازادی، لە دژی سیستەمی پیاوسالاری'

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی هاوبەشی ژنان لە دژی عەقڵێتی پیاوسالاری کراوە و راشیگەیاندووە: "وەک ژنانێک کە ئیرادەیان دەستبەسەرکراوە، بانگەوازی لە ژنان و ڕێکخستنەکانی ژنان دەکەین بۆ ئازادی و یەکسانی تێبکۆشیین. دەیڵێیینەوە 'توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان تەنها سیاسی نیە، بەڵکو ئایدۆلۆژییشە' وە دووپاتی دەکەینەوە هەروەک دوێنێ لەمڕۆشدا تێکۆشانمان لە دژی توندوتیژییەکان بە دروشمی ژن ژیان ئازادییەوە لە دژی سیستەمی پیاوسالاری دەوەستینەوە."