تەرمی شەهید حەسەن ئەل ئەخرەس بە خاک سپێردرا
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید حەسەن ئەل ئەخرەس لە ڕەقە بەخاک سپێردرا.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید حەسەن ئەل ئەخرەس لە ڕەقە بەخاک سپێردرا.
بە ئامادەبوونی خەڵکی ڕەقە، ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنی و سەربازییەکان، شێخ و ڕیش سپیانی عەشیرەتەکان، پارتە سیاسییەکان، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئاسیشی ناوخۆ شەهید حەسەن ئەل ئەخرەس کە بە نەخۆشی دڵ شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدانی ڕەقە بە خاک سپێردرا.
لە مەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کانتۆنی ڕەقە، عیسا ئەل ساڵەح قسەی کرد و گوتی: " دەوترێت هەموو شتێک دەسپێک و کۆتایی هەیە، بەڵام پەند لە کۆتاییدایە،ئەگەر کۆتایی شەهیدبوون بێت کەواتە ئێمە سەرکەوتووین."
ئەل ساڵەح لە کۆتاییدا سەرەخۆشی لە ماڵباتی شەهید و تەواوی گەلی هەرێمەکە کرد و هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.
پاشان هاوسەرۆکی مەجلسی ماڵباتی شەهیدانی کانتۆنی ڕەقە محەمەد ئەل ئەحمەد قسەی کرد و گوتی: "ئێمە بەڵێن بە شەهید حەسەن و تەواوی شەهیدان دەدەین کە بە شوێن پێی ئەواندا هەنگاو هەڵگرین و بە دووژمنان دەڵێین کە ئێوە ناتوانن نەتەوەیەک تێک بشکێنن کە ئەمە کاروانی شەهیدەکانیانە."
لە کۆتاییدا ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی ماڵباتەکەی کرا.