ناسنامەی شەهیدانی حەسەکە ڕاگەیەندرا
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە ١١ی مانگدا بەهۆی تەقینەوەی مین لە حەسەکە، هۆگر ئامەد، سەرکێش ڕحا و حەمزە سەرێکانی شەهید بوون.
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە ١١ی مانگدا بەهۆی تەقینەوەی مین لە حەسەکە، هۆگر ئامەد، سەرکێش ڕحا و حەمزە سەرێکانی شەهید بوون.
فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە شەهیدان ڕاگەیاندراوێکد هەر سێ شەهیدەکەی بەبیر هێنایەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ، کاتژمێر ١١ی شەو، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین، ٢ لە هەڤاڵانی کەمئەنداممان، عەگیدان هۆگر ئامەد و سەرکێش ڕحا، لەگەڵ هەڤاڵیان شۆفێرەکە حەمزە سەرێکانی، گیانیان لەدەستدا و چوونە کاروانی پیرۆزی شەهیدانی کوردستانەوە.
شەهید بوونی ئەو هەڤاڵانە بۆ تەڤگەری ئازادی و گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خەسارێکی گەورەیە. بەساڵانە ئەم هەڤاڵانە لە شەڕی چەتە دڕندەکانی داعشدا، بۆ پاراستنی گەل، ڕزگاری و ئازادیی تێکۆشانیان دەکرد. هەر سێ هەڤاڵمان لە ئەنجامی زانیاریی سیخوڕەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکان شەهید بوون.
هەڤاڵ سەرکێش ڕحا ساڵی ٢٠١٨ وەک نیشانشکێنێکی چالاک بەشداری شەڕی عەفرین بوو. بە بوێری و ئازایەتیەوە ڕۆڵی گرنگی هەبوو. هەڤاڵ سەرکێش لە گوندی شێخورزەی عەفرین بریندار بوو، قاچێکی لەدەستدا. بەڵام سەرەڕای ئەمەش بەساڵان لە زۆربەی چالاکییەکان بەشداری کردووە و بوو بە یەکێک لە فەرماندەکانی قەسەدە. هەڤاڵ سەرکێش هەمیشە خۆی بە گوێرەی ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پێشدەخست و پێشەنگایەتی هەڤاڵانی و شۆڕشی دەکرد.
هەروەها هەڤاڵ هۆگر ئامەد وەک گەنجێکی زۆر بوێر و شارەزا لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی شاری ئامەد چاوی بە جیهاندا کردەوە و لە تەمەنێکی زۆر گەنجیەوە بەشداری ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی بوو. هەڤاڵ هۆگریش بەردەوام لە بەرەکانی شەڕدا جێگەی خۆی دەگرتەوە شۆڕشگێڕکی زۆر لێهاتوو بوو. لە شەڕێکدا بریندار بوو و سەرەڕای سەختی برینەکەی، بەردەوام بوو لە تێکۆشان. برایەکی هەڤاڵ هۆگر یەکێکە لە شەهیدانی ئازادی کوردستانە. هەڤاڵ هۆگر هەموو ساتەکانی ژیانی بۆ پاراستنی بەهاکانی شۆڕش تەرخان دەکرد، ئەو نمونەیەک بوو بۆ هەڤاڵانی. وەک شەڕڤانێکی ئاپۆیی تێکۆشانێکی گەورەی بۆ پاراستنی گەل و خاکەکەی بەڕێوە برد.
ئێمە وەک کەمئەندامانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی هەڤاڵانمان دەکەینەوە و تا سەرکەوتن بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان.
بەحورمەت و منەتدارییەوە، لە کەسایەتی هەڤاڵانی شەهیدمان سەرجەم شەهیدانی ئازادی بەبیر دێنینەوە و هاوکات سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای شەهیدانمان شەهید هۆگر، شەهید سەرکێش و شەهید حەمزە و سەرجەم گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین.