هاوسەرۆکانی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغلاری و تونجەر باقرخان لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی ئایندەی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغلۆ چاوپێکەونییان کرد و لە ناوەندی گشتی پارتی ئایندە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشییان دا.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا داود ئۆغلۆ قسەیکرد و جەختیکردەوە لەوەی گفتوگۆی نێوان پارتەکان گرنگە و ئەمەی وت: "بەتایبەت لەم ڕۆژانەدا چاوپێکەوتنی نێوان لایەنەکان گرنگە."
دواتر حاتەم ئۆغلاری قسەیکرد و هەڵوێستی دژی سەپاندی قەیوم نیشاندا و باسی لەوەکرد سیستەمی قەیوم لە هەموو تورکیادا بڵاوبووەتەوە، ئەم داوایایەی لە پارتە سیاسیەکان کرد: "وەرن پێکەوە تێبکۆشین و سیاسەتی قەیوم و سەپاندی قەیوم ڕیشەکێش بکەین. هیچ کاتێک پاشگەزنەبینەوە لە تێکۆشانمان."
لە بەردەوامیدا حاتەم ئۆغلاری ئاماژەی بەوەدا وەک دەم پارتی هەموو کاتێک ئامادەن بۆ دابینکردنی ئاشتییەکی بە شکۆ لە وڵاتدا و وتی: "ئەم وڵاتە پێویستی بە ئاشتی هەیە. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین وەرن پێکەوە لەسەر زەمینەیەکی دیموکراتیکی ئاشتی بونیادبنێین."
دواتر داود ئۆغلۆ قسەیکردەوە و جەختی لە گرنگی پەیوەندی و گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا گەشبینە بە قسەکانی باخچەلی و ئەمەی وت: "بۆ بناغەی گفتوگۆ شتێکی باشە. پشتگیری لە قسەکانی بەڕێز باخچەلی دەکەم. چونکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شەپۆلێکی نوێی کۆلۆنیالی لە ئارادایە. لە قۆناغێکی لەم شێوەیەدا دەنگی عاقڵی و واقعی پێویستییە. بۆیە قسەکانی بەڕێز باخچەلی ئەرێنییە. وەک پارتی ئایندە ئامادەین بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بەڕێگەی دیموکراتیکی. ئەزموونەکانمان هاوبەش بکەین."