بە دیمەن

یەجەوەکە: دەبێت گەنجان لە گۆڕەپانەکاندا بمێننەوە

یەکینەکانی یەجەوەکە لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکییان کرد و گوتییان: "دەبێت گەنجانی کوردستان تا بەدەستهێنانی ئەنجام لە چالاکیدابن و لە گۆڕەپانەکاندا بمێننەوە."

چالاکی یەجەوەکە

لە ڕاگەیاندراوەکەی یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە)دا ئاماژە بەوەدراوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'بە تێکۆشانمان ببین بەیەک، لەگەڵ ڕێبەرئاپۆدا ئازاد دەبین' پەرە بە چالاکییەکانیان دەدەن.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە پێویستی ئەنجامدانی چالاکی لەم سەردەمەدا کراوە و جەختکراوەتەوە لەوەی هەموو جۆرە چالاکییەکە لە دژی سیاسەتەکانی لەناوبردن، نکۆڵیکردن و سیستەمی ئەشکەنجەی گۆشەگیری ڕەوایە و هاتووە: "گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لە نێو ڕیزەکانی یەجەوەکەدا دەبێت پەرە بە بەرخۆدان بدەن و دەرنجام دەستخەن و لە گۆڕەپانەکاندا نەکشێنەوە."

ئاماری چالاکیەکان

یەجەوەکە ئاماری چالاکییەکانی لە قۆسەر و ئەدەنەی ئاشکرا کرد:

بە گوێرەی ئامارەکە لە ئێوارەی ١٣ی تشرینی دووەمدا لە دوو گەڕەکی قۆسەرێ گەنجان لە دژی هێزەکانی پۆلیس وەستاونەتەوە و ڕێگەیان نەداوە بێنە گۆڕەپانەکەوە.

هەر لە ئامارەکەدا ڕوونکراوەتەوە تا درەنگانی شەوی ١٣ی تشرینی دووەم گەنجان لە ئەدەنە بە فیشەکی هەوایی، بەرد و مۆلۆتۆڤ لە دژی چەندین خاڵی پۆلیس چالاکییان ئەنجام داوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە گەنجانی وڵاتپارێزی ئاپۆیی کراوە بە روحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییەوە لە ناو ڕیزەکانی یەجەوەکەدا یەکبگرن و بڕژێنە گۆڕەپانەکانەوە