نوێنەرانی دەم پارتی چالاکی شەرمەزارکردنی قەیومیان ئەنجامدا
نوێنەرانی دەم پارتی لە پێش وەزارەتی ناوخۆ بە چالاکیەک دەستبەسەرداگرتنی شارەونییەکانیان شەرمەزار کرد و بانگەوازییان بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشان کرد.
نوێنەرانی دەم پارتی لە پێش وەزارەتی ناوخۆ بە چالاکیەک دەستبەسەرداگرتنی شارەونییەکانیان شەرمەزار کرد و بانگەوازییان بۆ بەرفراوانکردنی تێکۆشان کرد.
سەرۆک فراکسیۆنانی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی لە ناو پەڕلەمانتارانی دەم پارتییدا پەیوەست بە سەپاندی قەیوم لە پێش وەزارەتی ناوخۆدا لێدوانیان دا.
لە چالاکیەکەدا کۆچیگیت ئاماژەی بە کودەتاکانی فاشیستی ئاکەپەی بەسەر ئیرادەی گەلدا کرد و وتی: "دووچاری عەقڵێتێک بووینەتەوە کە تۆڵە لە مافی هەڵبژاردن و هەڵبژێردراوان دەکاتەوە."
لە بەردەوامیدا کۆچیگیت جەختیکردەوە لە پێویستی بەرفراوانکردنی تێکۆشان لە دژی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە و ئەمەی وت: "گەر لە هەموو لایەکی تورکیاوە ناڕەزایەتی لە دژی سەپاندی قەیوم لەسەر شارەوانییە کوردییەکاندا دەببڕایە، ئەوا لە ئێستادا دەسەڵاتداری نەیدەتوانی قەیوم بەسەر شارەوانی ئەسەنیورتییدا بسەپێنێت. بۆیە پێویستە هەموومان لەدژی سەپاندی قەیوم بوەستینەوە."
'ئەمە سیستەمی قەیومە'
هەر لە چالاکیەکەدا تەمەلی باسی لەوەکرد ڕژێمی قەیوم هیوای گەلان بۆ ئاشتی و دیموکراسی لەبار دەبات و ئەمەی وت: "ئەم زهنێتە کە لەدژی ئاشتی کۆمەڵایەتییە ناتوانێت درێژە بە مانەوەی خۆی بدات. سیستەمی حکومەتی سەرۆککۆماری لە بنەمادا سیستەمی قەیومە. سەپاندی قەیوم قبوڵ ناکەین و لە دژی تێدەکۆشین. بە دڵنیاییەوە دەبێت هەموو ئازادیخوازان لە دژی سیستەمی قەیوم بوەستنەوە. ماوەی ٢٥ ساڵە عەقڵێتی سەپاندی گۆشەگیری وڵاتی داڕزاندووە و بەردەوامیشە داڕزاندی وڵات. کات کاتی ئەوەیە لە دژی قەیوم، گۆشەگیری و هەموو نا یاساییەک تێبکۆشین."