بە دیمەن

دانیشتوانی عەفرین و شەهبا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا

دانیشتوانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا لە دژی گۆشەگیریی لە ئیمرالی و بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، هەتا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن.

بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەریی گەلی کانتۆنی عەفرین-شەهبا، بەهەزاران کەس لە دانیشتوانی کانتۆنەکە بە دروشمی "ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەمانە، سڵاوی ئاراستە دەکەین"، دژی سیستەمی ئەشکەنجە و کۆمەڵوژی ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە لە چواڕیانی ئەحداسەوە دەستی پێکرد. جەماوەر بە بەرزکردنەوەی پانکارتی؛ "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ زامنی ئازادی عەفرین، کوردستان و هەرێمە داگیرکراوەکانە" چالاکییەکەیان دەست پێکرد.

لە پارکی ٤ی نیساندا گردبوونەوە ئەنجامدرا. جبرائیل مستەفا بەناوی دەستپێشخەریی گەلی کانتۆنی عەفرین و شەهبا قسەی کرد و وتی: دوای ٤٤ مانگ، ڕێبەر ئۆجالان چاوی بە برازای خۆی کەوت. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەر بڕیارێک بدات، ئێمە لەگەڵیداین و پشتیوانی دەکەین. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند؛ سیستەمی ئەشکەنجە وگۆشەگیری هێشتا بەردەوامە. ئەگەر دەرفەت بڕەخسێندرێت ڕێبەر ئۆجالان دەتوانێت پرسی کورد و کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بکات، دەوڵەتی تورکیا ئێستا لە هەموو بوارێکەوە لاواز بووە، بۆیە دەیەوێت بە سزای دیسپلین و دوورخستنەوەی هاوسەرۆکانی هەڵبژێردراوی شارەوانیەکان، لەدەست قەیرانەکانی ناوخۆ ڕزگاری ببێت."

هەروەها خەدیجە عەلۆ ئەندامی دەستپێشخەریی گەل وتی: "بەهەزاران ئاوارەی عەفرین و دانیشتووی شەهبا لە چالاکییەکەدا بەشدارن ئەش دەیسەلمێنێت کە گەل خاوەنداری لە ڕێبەرەکەی دەکات، ژنانی کورد بەسایەی بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتوونەتە ئەم ئاستە. ئێمە هەتا کۆتایی لەگەڵ ڕێبەری خۆمانین."