بە دیمەن

لە برلین گەنجان چالاکییان ئەنجامدا

گەنجانی ئینترناسیۆناڵیست لە برلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە دژی شەڕ، چالاکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا. گەنجان پانکارتیان لە پەیکەری مۆلیکول هەڵواسی.

بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ

کۆمەڵەی گەنجانی ئینترناسیۆناڵیستی برلین، لە برلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکی نافەرمانی مەدەنیان بەڕێوە برد. گەنجان لە چالاکییەکدا پانکارتیان لە ژێر ناوی؛ "ئێمە جەنگی جیهانی سێیەم ڕەتدەکەینەوە، مووشەکی دوورمەودامان بۆ ئەڵمانیا ناوێت – ئێمە شەڕمان لە کوردستان ناوێ" لەسەر پەیکەری مولیکولی شارەکەدا هەڵواسی و هەروەها ئامادەکارییەکانی شەڕی ئەڵمانیا و ڕۆڵی ئەڵمانیایان لەو بارەوە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی شەرمەزار کرد.

'ئەڵمانیا دەبێتە هاوبەشی شەڕ دژی گەلی کورد'

گەنجان بەرامبەر لێدوانەکەی ئۆلاف شۆڵز، سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا لە لوتکەی ناتۆدا کاردانەوەیان نیشاندا، کە ڕایگەیاندبوو، جارێکی دیکە مووشەکە دوور مەوداکانی ئەمریکا لە ئەڵمانیا جێگیر دەکرێن. گەنجان ئاماژەیان بەوەدا کە بەم بڕیارە ئەڵمانیا دەکرێتە ئامانجی ڕوسیا و ڕایانگەیاند: "دەوڵەمەندان شەڕیان دەوێت، گەنجەکانیش داهاتوو!" بەو شێوەیە گەنجان لە دژی فرۆشتنی فڕۆکەی شەر بە دەوڵەتی تورک کاردانەوەیان نیشاندا. ئەندامانی کۆمەڵەی گەنجان ئەوەشیان ڕایانگەیاند کە بۆردومان و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان بە هاوکاری لەگەڵ ئەڵمانیا دەکرێت."

'با شەڕەکان کۆتاییان پێ بهێندرێت'

گەنجان داوایان لە هەموو گەنجان کرد دژی شەڕ و میلیتاریزم کردن یەکبگرن و وتیان: "شەڕ لە کوردستان، ئیسرائیل، ئۆکرانیا و سودان و هەموو شوێنێک ڕابگرن! ئێمە بانگەوازی بۆ دامەزراندنی بەرەیەکی بەرفراوان دژی بە میلیتاریزم کردن دەکەین."

لە برلین چالاکی " ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ " بەڕێوە چوو

ئەندامانی کۆمیتەی ژنانی گەنج بۆ ئاشتی، لە دەروازەی براندنبورگی برلین پانکارتێکی مەزنیان هەڵواسی. ژنانی گەنج پانکارتەکەیان بە پۆستەری گەورەی ڕێبەر ئاپۆ و نووسراوی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" ڕازاندەوە، مەشخەڵیان هەڵکرد و تیشکیان خستە سەر گۆشەگیریی ڕەهای ئیمرالی.

هاوکات ژنانی گەنج بەیاننامەیەکی نوسراویان بڵاو کردەوە و دژ بە گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ کاردانەوەیان نیشاندا، ژنانی گەنج ئاماژەیان بە بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستدا کە بە پاڵپشتی چەکی دەوڵەتانی ئەوروپا دژ بە گەلی کورد ئەنجام دەدرێت.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "حکومەتی ئەڵمانیا مانگێک لەمەوبەر بۆ پشتیوانیکردن لە سیاسەتە نایاساییەکانی تورکیا، فرۆشتنی چەکی پەرە پێداوە. ئێمە داوای چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد دەکەین و پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان لەم بوارەدا ڕۆڵێکی کارا ببینێت و دەرفەتی بۆ بڕەخسێندرێت. ئەمەش دەبێته نموونە بۆ دانوستاندنەکانی ئاشتی له هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا. بۆیە چالاکییەکەی ئێمە لەچوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بەڕێوە دەچێت.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: "کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک نیشانیدا کە جێگرەوەی دۆخی ئێستایە. بۆیە داوا دەکەین کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بهێندرێت و دەستبەجێ فرۆشتنی چەک بە تورکیا ڕابگرێت و وەک ئەندامی ناتۆ لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕووبەڕووی سزا بکرێتەوە. هاوکات داوا لە گەلەکەمان دەکەین پێکەوە بۆ ئاشتی، دیموکراسی و کەرامەتی مرۆڤایەتی پێکەوە سەر هەڵبدەن و جێگرەوەیەکی کۆمەڵایەتی بنیات بنێن."