تەرمی شەڕڤان خەسان ئەل ئیلاوی بەخاک سپێردرا
تەرمی خەسان جاسم ئەل ئیلاوی، شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە، کە لە ١٠ی تشرینی دووەم شەهید بوو، لە تل حەمیس بەخاک سپێردرا. لە ماڵی بنەماڵەی شەهید مەراسیمی پرسە بەڕێوەچوو.
تەرمی خەسان جاسم ئەل ئیلاوی، شەڕڤانی هێزەکانی قەسەدە، کە لە ١٠ی تشرینی دووەم شەهید بوو، لە تل حەمیس بەخاک سپێردرا. لە ماڵی بنەماڵەی شەهید مەراسیمی پرسە بەڕێوەچوو.
تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک(قەسەدە)، شەهید خەسان جاسم ئەل ئیلاوی، کە لە ١٠ی تشرینی دووەم بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا، بە بەشداری دانیشتوانی تل حەمیس و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، پارتە سیاسییەکان، هێزی سەربازیی، سەرۆک هۆزەکان و بەساڵاچووانی شارەکە لە گۆڕستانی تل حەمیس بە خاک سپێردرا.
لە مەراسیمی پرسەکەدا فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی تربەسپی، محەممەد زێدان ڕایگەیاند، شەهید خەسان نموونەی فیداکاری و وڵاتپارێزی بوو و لە نێو هەڤاڵانیدا خاوەن پێگەیەکی هێژا بوو.
هەروەها حەمزە ئەل خەلەف، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی تل حەمیس قسەی کرد و سڵاوی لە تێکۆشان و فیداکاری شەهیدان بۆ بەدیهێنانی ئارامی و ئاشتی کرد.
هاوسەرۆکی لێژنەی ئایینی شارەکە و کەسایەتیەکانی شارەکە لە مەراسیمەکەدا جەختیان لە سەر یەکگرتوویی پێکهاتەکانی ناوچەکە لە سەر پڕۆژەی خوشک و برایەتی گەلان بەگوێرەی بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کردەوە.
پاشان ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. بەشداربووان نوێژیان تەرمەکەیان کرد و بە خاکیان سپارد.
جێی ئاماژەیە بەشداربووانی مەراسیمەکە سۆز و بەڵێنی خۆیان بە شەهید و ڕێبازی تێکۆشانی دووپات کردەوە.
بنەماڵەی شەهید ڕایانگەیاند لە ماڵی خۆیان پرسە بەردەوام دەکەن.