لە ئەمریکای لاتین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کامپینێک دەستپێکرا

لە ئەمریکای لاتین چەندین دامەزراوە، ڕێکخستن و کەسایەتی ناودار، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کامپینی کۆکردنەوەی واژۆییان دەستپێکرد.

هەڵمەتی ئازادی

لەسەر داوای چەندین، دامەزراوە، ڕێکخستن و تەڤگەر کە لە نوێنەری سەندیکاکان، بزووتنەوە فیمینیستییەکان و پارتە سیاسییەکان پێکدێت، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا لەسەر ئاستی کیشوەری ئەمریکای لاتین کامپینی کۆکردنەوەی واژۆییان دەستپێکرا.

کامپینەکە لە ناوەندی CTA-Autonoma لەشاری بوێنس ئایریسی پایتەخی ئەرجەنتین بە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندرا.

لە کۆنفراسەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە پەڕلەمانتار، نوێنەری تەڤگەرەکانی ژنان و تەڤگەرە کۆمەڵایەتییەکان، سەندیکاکان ئامادە بوون، داوای هاوبەشی هەموو بەشداربووان ئەنجامدانی چالاکی بوو بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ.

لە کۆنفرانسەکەدا لیاندرۆ ئالبانی دەربارەی سیاسەتی قڕکردنی دژ بە کوردان قسەیکرد و سەرنجی خستەسەر بریاری سزای لە سێدارەدانی وەریشە مورادی لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە. هەروەها ئالبانی باسی لە سیاسەتە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کرد کە لەدژی ڕۆژئاوا لەسەر گۆڕەپانییە ژیانییەکان ئەنجامی دەدات و جەختیکردەوە هەموو ئەمانە بەردەوامیدانی سیاسەتە قڕکارییەکانی دوژمنانی گەلی کوردە لە دژی گەلانی کوردستان.

دواتر لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کورد، ئایدە قسەیکرد و ئاماژەی بە گرنگی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و فکر و فەلەسەکەی کرد بۆ گەلی کورد و ژنان بە تایبەتی.

'چالاکی پراکتیکی گرنگە'

بەشداربووانی کۆنفرانسەکە جەختیان لەوەکردەوە مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ تەنها بە قسەکردن نایەتە ئاراوە و باسییان لە گرنگی ئەنجامدانی چالاکی پراکتیکی کرد.

لە یەکەم ڕۆژی کامپینەکەدا ژمارەی کۆکردنەوەی واژۆ لە ١٠ وڵاتدا گەیشتە ٨٢ دامەزراوە و ٩ کەسایەتی ناودار.