بۆ یادی ژنانی کوژراو دەم پارتی نەمامی ناشت
ژنانی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی دەم پارتی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو ژنانەی کوژراون هەڵمەتێکی نەمام ناشتنی ئەنجام دا.
ژنانی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی دەم پارتی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو ژنانەی کوژراون هەڵمەتێکی نەمام ناشتنی ئەنجام دا.
دەستەی بەڕێوەبەرییە خۆجییەکانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'دوا قسەمان ماوە: پێکەوە توندوتیژی دەوەستێنین' چالاکیەکانی ٢٥ی تشرینی دووەمی دەستپێکرد و بۆ ئەو ژنانەی لە لایەن دەسەڵاتدارێتی پیاوسالارییەوە کوژراون نەمامییان ناشت.
بۆ ئەم ئامانجە لە گۆڕەپانی کەنت ٢ پارک لێکتر گردبوونەوە و بۆ ئەو ژنانەی کوژراون نەمامیان ناشت.
لە گۆڕەپانی چالاکی نەمام ناشتنەکە هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری ئامەد، سەرا بوجاک قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا وەک شارەوانی بۆ کۆتایهێنان بە توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەموو گۆڕەپانێکدا لە چالاکیدا دەبن.
دواتر ژنان لە چالاکیەکەدا ٨٠ نەمامیان ناشت.