بەرخۆدان لە خەلفەتی بەردەوامە

لە خەلفەتی ١١ ڕۆژە بەرخۆدان لە دژی سەپاندی قەیوم بەردەوامە

بەرخۆدان لە دژی قەیوم

بۆ شەرمەزاکردنی سەپاندی قەیوم و دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە لایەن فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە، ١١ ڕۆژە گەل لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا لە بەرخۆداندایە و بە ئیرادەوە لە پێش بینای دەستبەسەرکراوی شارەوانییدا لە چالاکی گردبوونەوەدان.

لە گۆرەپانی چالاکیەکەدا پانکارتی "نا بۆ قەیوم، بەڵی بۆ دیموکراسی" بەرزکراوەتەوە. هاوشانی هاوسەرۆکانی شارەوانی خەلفەتی سانیە بایرام و محمەد قەرەیلان چەندین کەس لە ناوچەکانی پیرسوس و وێرانشارەوە لە گۆڕەپانی چالاکییەکەدا ئامادەن.

چالاکییەکە لە پێش بینای شارەوانی بەردەوامە.