هەپەگە یادی ٣ شەهیدی بەرزڕاگرت
هەپەگە یادی و بیرەوەری ٣ گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت و رایگەیاند: "هەڤاڵانمان خەمگین، خوێنرێژ و رێبەر لە هەموو گۆڕەپانەکاندا هێمای ژیان و تێکۆشانی گیانبازانە بوون".
هەپەگە یادی و بیرەوەری ٣ گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت و رایگەیاند: "هەڤاڵانمان خەمگین، خوێنرێژ و رێبەر لە هەموو گۆڕەپانەکاندا هێمای ژیان و تێکۆشانی گیانبازانە بوون".
لە راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا لەبارەی ئەو گەریلا شەهیدانەوە هاتووە:
"لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بەڕێز و پێزانینەوە یادی هەڤاڵانمان خەمگین، خوێنرێژ و رێبەر دەکەینەوە کە لە هێرشەکانی دوژمندا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ شەهیدبوون.
هاوڕێیانمان خەمگین، خوێنڕێژ و رێبەر لە قۆناغێک کە هێرشە قڕکارییەکان لە دژی گەلەکەمان لە سەرتاسەری کوردستان چڕکرابوونەوە، بە بێ ساتێک دوودڵی و دردۆنگی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەستۆ گرت و پەیوەست بوون بە تێکۆشانی هەبوون و ئازادی گەلەکەمانەوە. هەڤاڵانمان خەمگی، خوێنرێژ و رێبەر کە بە رۆشنگەری و ئەو تێکۆشانەی لەلایەن شۆڕشی ئازادییەوە بە پێشەنگایەتی پارتەکەمان پەکەکە لە کوردستان هاتبووە ئاراوە گەشەیان کرد و بە ناسینی راستینەی دوژمن لە تەمەنی گەنجیدا گەورە بوون، هەر کە کاتیشی هات پەیوەست بوون بە رێزەکانی ئازادییەوە و ئەرکەکانیان بەرامبەر بە گەلەکەمان بەجێگەیاند. هاوڕێیانمان کە دەیانزانی ژیان تا ئەو کاتە بەهادارە کە واتادار و ئازاد بێت، خۆیان بۆ تێکۆشان تەرخان کرد و دەیانزانی کە ئەمەش بە فەلسەفەی ئازادیی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر دەبێت. هەڤاڵانمان خەمگین، خوێنڕێژ و رێبەر ئامادەبوونیان لە هەرشوێنێک کە هێرش بکرایە سەر ژیانی ئازادی گەلەکەمان، بە ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆیان دەزانی، لە هەر گۆڕەپانێکدابووبن بوونە هێمای ژیان و تێکۆشانی گیانبازانە. ئەوان بە پابەندبوونیان بە بەهاکان، کە تا دواهەناسەیان بڕوایان پێی هەبوو، بوونە دیارترین نمونەی نەوەی شۆڕشگێری کوردستان. ئێمە وەک هەڤاڵانیان بەڵێن دەدەین کە ئەو ئەرکە شۆڕشگێڕیەی هەڤاڵانمان خەمگین، خوێنڕێژ و رێبەر رادەستی ئێمەیان کردووە و فەرمانیان پێکردووین کە بە سەرکەوتووییەوە بە ئەنجامی بگەیەنین، بە سەرکەوتن تاجداری دەکەین.
جارێکی دیکە بەرێز و پێزانینەوە ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵانمان خەمگین، خوێنڕێژ و رێبەر بەرزڕادەگرین و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم گەلە وڵاتپارێزەکەی کوردستان و بنەماڵەی هێژای شەهیدانمان دەکەین.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: خەمگین ئۆرەمار
ناو و پاشناو: بەهجەت گورداڵ
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک- باوک: سارا - شەریف
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو: خوێنڕێژ سپێرتی
ناو و پاشناو: مەحمود بۆزکورت
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک- باوک: ئاسیران- حاجی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناسناو: رێبەر دزێ
ناو و پاشناو: ئادەم چیفتەچی
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک- باوک: ئاسیە - محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا