ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤی قسەیکرد و پەیوەست بە هەوڵدانەکانەکانی ئەم دواییەی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە، سەپاندنی قەیوم بەسەر ئیرادەی گەل، ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی تێکۆشان لە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان و ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکە هەڵسەنگاندنی کرد.
قەرەسوو ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لەم قۆناغەی بەرۆکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووە توشی سەختی و زەحمەتی دەبێت و ئامانجێتی شەڕی قڕکردنی کوردان بگەیەنێت بە ئەنجام و وتی: "دەربارەی پرسی کورد گۆڕان بەسەر عەقڵێتیدا نەهاتووە. زهنێتێکی دیموکراتیکی نیە و باوەڕیان بە چارەسەری پرسی کورد نیە."
قەرەسوو دەسنیشانیکرد دەوڵەتی تورکی فاشیست بڕیاری داوە گەلی کورد دەست لە کوردایەتی خۆی بەردات و بۆیە پێویستە لە دژی ئەمە پەرە بە تێکۆشان بدرێت.
هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو بەم شێوەیە:
"دوای ٤ ساڵ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام درا. ڕێبەر ئاپۆ سڵاوی ئاڕاستەی هەمووان کرد. ئێمەیش بە حەسرەت و خۆشەویستییەوە سڵاوی خۆمانی بۆ دەنێرین. سڵاوکردنەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە و گەلەکەمان بوو بە مۆراڵ. بەڕاستی ماوەی ٤ ساڵ زانیاری وەرنەگرتن زۆر زەحمەت بوو. بۆیە زانیارییەکی گرنگە بۆ ئێمە.
لە ١ی تشرینی یەکەم دەوڵەت باخچەلی سڵاوێکی دا بە پەڕلەمانتاری دەم پارتی و ئەمەی وتوە، 'گەر لەدەرەوە ئاشتی هەبێت، دەبێت لە ناوەوەش ئاشتی هەبێت'. لە کاتێکدا ئەم قسەیە کرا، ئەم چاوپێکەوتنە هەڵسەنگاندی زۆری بۆکرا. بێگومان لە ژینگەیەکدا کە دەوڵەت باخچەلی داوا لە ڕێبەرێتی بکات و ئەردۆغانیش پشتگیری ئەم داوایە بکات، ئەوا هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی زۆری لێدەکەوێتەوە و مرۆڤ بیری لێ دەکاتەوە. لە لایەن ئەو کەسانەی ڕاستییەکان نازانن و نایبینن بەم شێوەیە وەردەگیرێت. بەڵام ئەم چاوپێکەوتنە ڕاستەوخۆ پەیوەست نیە بە قسەکانی باخچەلی و مشتومڕەکانی دواترییەوە.
ساڵانێکە بۆ لابردنی گۆشەگیری و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەبرێت. ٤ ساڵە دیدار نەبوو. بۆیە تێکۆشانی گەلەکەمان بوونی هەیە، تێکۆشانی گەل و دۆستانمان لە ئەوروپا هەیە. ئەمەش زەحمەتی زۆری بۆ دەوڵەتی تورک دروستکرد. پەیوەست بەمەوە هەڵبەت فشار لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا-DMME لە ئارادا بوو، فشار لەسەر دەستەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا هەبوو. هەموو ئەمانەش فشار و زەحمەتی لەسەر دەوڵەتی تورک دروستکرد. بەڕاستی تورکیا بۆ بەردەوامیدان بەم گۆشەگیرییە لە زەحمەتیدا بوو. لەم ڕوەوە دوای ٤ ساڵ لە تورکیادا گفتوگۆ دروستبوو. لە چوارچێوەی قسەکانی باخچەلیدا تورکیا لە زەحمەتیدا بوو و بابەتی ڕێگەنەدان بە چاوپێکەوتن گۆڕابوو بۆ فشارێک لەسەر تورکیا. ڕێگەی بە چاوپێکەوتن دا و ویستی لەم فشارە ڕزگاری بێت. وە لە قۆناغێکی لەم شێوەیەدا ویستی بوو هۆشی مرۆڤەکان ئاڵۆز بکات.
چاوپێکەوتن دەرنجامی تێکۆشین بوو
تێکۆشانی چەند ساڵەی دژ بە گۆشەگیری هۆکاری ئەنجامدانی چاوپێکەوتن بوو. بەڵام لە کاتێکدا کە دەوڵەت لە زەحمەتییەکی زۆردا بوو ئەمەی پێکهێنا و بەم شێوەیە ویستی هەم فشارەکان کەم بکاتەوە و هەم بیری هەمووان ئاڵۆز بکات، وەک ئەوەی نەرمبوونێک دروستبووە، وەک ئەوەی نزیکایەتیک لە پرسی کورددا دروستبووە!.
لە دەرەوەی ئێمەدا چەندین کەس بیرییان لە پیشهاتەکە کردەوە و مشتومڕییان لەسەر کرد. بەڵام ئەمە ڕووندەکەینەوە بەدڵنییایەوە ئەم چاوپێکەوتنە پەیوەندی بە گفتوگۆکانی ئەم دوایەوە نیە، وەک دیاریمان کرد ئەم چاوپێکەوتنە دەرنجامی تێکۆشانی ٤ ساڵە بوو.
ڕێبەرێتی گوتی گۆشەگیری بەردەوامە. لە هەر حاڵێکدا گەر نزیکایەتییەک لە پرسی کورددا هەبێت، گۆشەگیری بەردەوام نابێت. دەبێت گۆشەگیری لا ببرێت. دوای چاوپێکەوتنەکە بە ماوەیەکی کەم سزای دیسپلین بەسەر ڕێبەرێتییدا سەپێندرایەوە. بۆیە نابێت ئەم چاوپێکەوتنە بە جیاواز شرۆڤەی بۆ بکرێت، وا تێبگەیەنرێت کە بە هۆکاری جیاواز دروستبووە، دەبێت بەتەواوی وەک دەرنجامی تێکۆشانی بەهێز سەیربکرێت و بەشێوەیەک وەربگریرێت، مادام ئەوەی گۆشەگیری بەردەوامە دەبێت تێکۆشانیش بەردەوام بێت. بێگومان بە ئاسانی دروست نابێت. بۆیە چاوپێکەوتنەکەی ڕێبەرێتی مۆراڵی دا بەگەلەکەمان، دەرکەوتنی چەند قسەیەکی پەیامێکی گرنگە. لەم ڕوەوە دەبێت تێکۆشان بەردەوام بێت.
درێژەی هەیە...