یەرەدە: بوون بە بە شەڕڤانی حەقیقەت

یەرەدە ڕایگەیاند نازم داشتان و جیهان بیلگین بوون بە شەهیدی ڕاگەیاندی ئازاد و وتی: "لە بەدواداچوونی هێرشە قڕکارییەکانی سەر گەلەکەماندا بوون و لەو پێناوەندا گیانیان بەخت کرد."

کۆردیناسیۆنی گشتی یەردە

کۆردیناسیۆنی گشتی یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد (یەرەدە) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو سەرساغی خۆی لە بنەماڵەی هەردوو شەهیدی ڕاگەیاندنی ئازاد نازم داشتان و جیهان بیلگین کرد، کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی بکوژدا شەهید بوون و ئاماژەیی بەوەدا هەردوو ڕۆژنامەوان لەکاتی کارە ڕۆژنامەوانیانەکانیدا لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهید کران.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بەهۆیی ئەوەی هەردوو ڕۆژنامەوان بوون بە گوێزەرەوەی ڕاستییەکانی شەڕ و بە هەواڵەکانیان درۆ و پڕوپاگەندەکانی میدیایی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکیان دەرخستووە، بوون بە ئامانجی دەوڵەتی تورک.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دەبێت بزانرێت نازم و جیهان هاوشێوەیی هەموو خەباتکارێکی ڕاگەیاندنی ئازاد لەم پێناوەدا هەموو قوربانییەکیان لەبەرچاوگرت و بڕیاردارییەکی مەزنییان نیشاندا."

هێڵی ڕۆژنامەوانی ئازاد بەردەوام دەبێت           

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ڕێگەی شەهیدانی نەریتی ئازادی کراوە و دەڵێت: "بێگومان ئەم نەریتە لە مەزڵومان تا غوربەتلییان، لە ئاپێ موسایانەوە تا سەید ئەڤران و گوڵستان و تارایان لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرش و لەگەڵ شەهید دانەکاندا زۆر گەورەتربووە و گەورەتریش دەبێت."

ئاماژەش بەوەکراوە ڕێچکگریی ڕێگەی حەقیقەت بەردەوام دەبێت و ئاڵایی مۆدێرنێتەی دیموکراتیک، نەتەوەیی دیموکراتیک هەموو کاتێک دەشەکێتەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا شەرمەزاری هێرشە قڕکاری و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کراوە و ئەم بانگەوازییە هاتووە: "داوا لە ڕای گشتی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ، ڕاگەیاندنە نێونەتەوەیی و نەتەوەییەکان دەکەین لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی هاوکاری داعش هەڵوێست وەرگرن."