ئۆزنور دەگەر: درێژە بە ڕێبازی ڕۆژنامەوانی ئاشتی دەدەم
ئۆزنور دەگەر، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز کە لە یەکەم دانیشتنی دادگادا ئازاد کرا، ڕایگەیاند: "لەمەو بەدوا بە بەرپرسیارێتیەکی گەورەترەوە درێژە بە خەباتی رۆژنامەوانی دەدەم."
ئۆزنور دەگەر، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز کە لە یەکەم دانیشتنی دادگادا ئازاد کرا، ڕایگەیاند: "لەمەو بەدوا بە بەرپرسیارێتیەکی گەورەترەوە درێژە بە خەباتی رۆژنامەوانی دەدەم."
ئۆزنور دەگەر، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز، ڕۆژی ٧ی شوبات لە شاری قۆسەر لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستگیرکرا و بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخستن دەستبەسەرکرا. ئۆزنور دەگەر پاش تێپەڕبوونی ڕێکارە ئیداری و یاساییەکان ئەمڕۆ ئازاد کرا. ئۆزنور دەگەر لە پێش زیندان لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا (MKG)، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات (DFG)، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (ئۆهەدە) و هاوخەباتکارانی پێشوازی لێکرا.
ئۆزنور دەگەر لەبەردەم زیندانەکەدا لە لێدوانێکی کورتدا وتی: "زۆر خۆشحاڵ نیم لەبەر ئەوەی هێشتا هاوڕابانمان لە زیندانەکانن. لە ئەمڕۆ بەدواوە زیاتر بەردەوام دەبم لە جێبەجێکردنی ئەو بەرپرسیارێتیە ڕۆژنامەوانیەی کە ماوەی ٥ساڵە بەڕێوەی دەبەم. بەساڵانە ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ نەبووە. لە ساڵانی ١٩٩٠بەدواوە بێدەنگیان هەڵنەبژاردووە و ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە. بۆیە منیش لەمەو بەدواوە بە بەردەوامیدان بە تێکۆشان خاوەنداری لە میراتی پێشەنگەکانمان دەکەم."
دوای وتارەکەی ئۆزنور دەگەر، دروشمی "ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ نابێت" بەرزکرایەوە.