ئەردۆغان: تورکیا ناتوانێت بەم دەستوورەوە بەرەو ئایندە هەنگاوبنێت
سەرۆککۆماری ئاکەپەیی تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، ناکرێت بە دەستووری کودەتاچییەکان کۆمەڵگە یەکبخرێت و بەرەو ئایندە هەنگاوبنرێت، گوتی: "پێویستمان بە دەستوورێکی مەدەنییە".
سەرۆککۆماری ئاکەپەیی تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، ناکرێت بە دەستووری کودەتاچییەکان کۆمەڵگە یەکبخرێت و بەرەو ئایندە هەنگاوبنرێت، گوتی: "پێویستمان بە دەستوورێکی مەدەنییە".
ئەردۆغان لە گەڕانەوەیدا لە هەنگاریا لەنێو فڕۆکەدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و تیشکی خستەسەر بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە لە ١٢ ی ئایار، گوتی: "بە نەمانی چەک، دەم پارتی باشتر دەتوانێت تێکۆشانی سیاسی بکات".
ئەردۆغان ڕایگەیاند دەم پارتی زیاتر لە ٥٠ نوێنەری لە پەرلەمان هەیە، دەتوانێت سیاسەتێکی جیاوازتر بکات، ئەگەر دەم پارتی ئەم گۆڕانکارییە لە خۆیدا نیشان بدات، بە سوودی خۆیان و وڵاتەکەش دەشکێتەوە.
ئەردۆغان لەبارەی داواکارییەکان بۆ دەستوورێکی نوێ، گوتی: "تورکیا دەگۆڕێت، جیهان دەگۆڕێت، ئێمە لە سەردەمێکی نوێداین، بەرەو سەردەمێکی نوێ هەنگاودەنێین".
ئەردۆغان گوتی: "لە ٤٠ ساڵی ڕابردوو بینیمان چەند زەحمەتە بە دەستووری کودەتاچییەکان کۆمەڵگە یەکبخرێت... ئیتر تورکیا ناتوانێت بە دەستووری کودەتاچییەکان بەرەو ئایندە هەنگاوبنێت. پێویستمان بە دەستوورێکی مەدەنییە، نەوەک دەستووری کودەتاچییەکان. وەک ئاکەپە بۆ ئەمە کاردەکەین".
ئەردۆغان داوای کرد لەم هەنگاوەدا جەهەپەش هاوکاربێت و گوتی: "وەرن هەموو پێکەوە دەست بخەینە دەستی یەک. با کۆمیسیۆنەکان دابمەزرێنین و لەڕێگەی ئەو کۆمیسیۆنانەوە دەستوورێکی مەدەنی بنیات بنێین و پێشکەشی گەلەکەمانی بکەین".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا، هیچ کێشەیەکییان لە چوار مادەی یەکەمی دەستووردا نییە و گوتی: "تەنها نەخشەڕێگەیەک دیاری دەکەین. دەتوانین بە خێرای لیژنەکەمان درووست بکەین. لەو کاتەی سەرۆک وەزیرانیش بووم هەر ئەمەم کردووە، دەتوانین جارێکی دیکەش بیکەینەوە، بەڵام نابێ زۆر درێژە بکێشێت. هەروەها دەستوورێکمان بۆ وڵاتەکەمان دەوێت، نەک بۆ خودی خۆم. خواستی ئەوەم نییە جارێکی دیکە هەڵببژێرمەوە یان ببمەوە بە کاندید."