پەیامی پشتگیریی گریچن دوچکە_کلۆتز بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ

نووسەر و چالاکوانی ئەڵمانی_ئەمریکی گریچن دوچکە_کلۆتز بە پەیامێک پشتگیری خۆی دەربڕی بۆ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ کە ٢٧ ی شوبات ئاشکرا کرا.

کلۆتز لە ئەڵمانیای ڕۆژئاوا، لەگەڵ هاوژینەکەی ڕودی دوچکە، ساڵی ١٩٦٨ پێشەنگایەتی بزووتنەوەی خوێندکارە گەنجەکانیان کرد، ئەندامی یەکێتیی خوێندکارانی سۆسیالیست (SDS) و ئۆپۆزیسیۆنی بەرفراوانی دەرەوەی پەرلەمان بوو. پەیامی کلۆتز بەم جۆرەیە:

"پرۆسەی دانوستانی نێوان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆماری تورکیا بە گرنگ دەبینم، سڵاو لە ئیرادەی ئەو دەکەم بۆ پێکەوەژیانی گەلی کورد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک. پێویستە هەموو ئاستەنگەکان لەبەردەم بەشداری گەلی کورد لە سیاسەتی دیموکراتیکدا، هەڵبگیرێت؛ یەکێتییەکی ڕاستەقینە و ئاشتییانە لەنێوان گەلاندا بنیاتبنرێت. تێکۆشانی ئۆجالان بۆ ئیکۆلۆژیا و یەکسانی ڕەگەزیی، بۆ هەمووان ئیلهامبەخشە.

بەهیوام هەوڵەکانی ئۆجالان بەفیڕۆ نەچن. دەبێت لە هیچ هەلومەرجێکدا ئەم دەرفەتە لەکیس نەدرێت. بۆیە ئەمە زۆرباشە، چونکە دەتوانێت ببێتە مایەی دیموکراتیکبوونی تورکیا، لە سوریاش دەتوانێت هەمان شت بکات. هیوای ئێمە بۆ ئەو وڵاتانە بەم جۆرەیە. ئەمە دەرفەتێکە بۆ دیموکراتیکبوونی ئەو وڵاتانە".