لە عەین عیسا بەرخۆدێرانی بەنداوی تشرین خەڵات کران
ئەنجوومەنی شاری عەین عیسا بە مەراسیمێک لە پای قارەمانێتی و خۆڕاگرییان خەڵاتی بەرخۆدێرانی بەنداوی تشرینی کرد.
ئەنجوومەنی شاری عەین عیسا بە مەراسیمێک لە پای قارەمانێتی و خۆڕاگرییان خەڵاتی بەرخۆدێرانی بەنداوی تشرینی کرد.
گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئامانجی پاراستنی بەنداوی تشرین لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ٨ـی کانوونی دووەمەوە تا ٥ـی ئایار بەوپەڕی ئیرادەوە چالاکی ئێشکگرییان ئەنجام دا و لە کەسێتی بەرخۆدانی داستانی کۆبانێیدا بەرخۆدانی بەنداوی تشرینیان لە مێژوودا نووسییەوە.
ئیداری خۆبەڕیوەبەری دیموکراتیک لە ٥ـی ئایاردا بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک لەسەر بەنداوی تشرین، کۆتایهێنانی ئێشکگری بەنداوی تشرینی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا گەل گەیشت بە ئامانجی خۆی لە پاراستنی خاک و بەنداوەکەیاندا.
لە مەراسیمێکی ڕێزلێناندا ئەنجوومەنی شاری عەین عیسا بە دیارییەک کە بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی بەنداوی تشرین ڕازێندرابووە و لەسەری نوسرابوو: "بۆ بنەماڵەی هێژامان؛ ئێوە ئەرکی وڵاتپارێزی خۆتان بەجێگەیاند، پیرزۆباییتان لێ دەکەین، لە پای دڵگەرمییتان لە بەنداوی شەهیدان ڕێز و خۆشەویستی بێ پایانمان هەیە بۆتان..." بەرخۆدێرانی بەنداوی تشرینی خەڵات کرد.
لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی شاری عەین عیسا قسەیکرد و گوتی: "بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کە دێژکراوەی بەرخۆدانی داستانی کۆبانێ و عەفرینە، پلانی داگیرکاریی بەشەکانی دیکەی خاکی سووریایی پوچەڵ کردەوە و داگیرکەرانی شکاند."