پنتاگۆن: دوای هێرشەکانی تورکیا داعش خۆی بە ڕێکخستن دەکاتەوە
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوە داوە، کە دوای هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا، داعش دەرفەتەکەی قۆستووەتەوە و سەرلە نوێ خۆی بە ڕێکخستن دەکات.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوە داوە، کە دوای هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا، داعش دەرفەتەکەی قۆستووەتەوە و سەرلە نوێ خۆی بە ڕێکخستن دەکات.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا- پنتاگون، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە کاریگەری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، گورزێکی قورسی لە داعش داوە، بەڵام ئەمە ناتوانێت سەرلەنوێی ڕێکخستنەوەی داعش ئاستتەنگ بکات.
لە ڕاپۆرتەکە هەروەها هاتووە: دوای هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا و کشانەوەی ئەمریکا، داعش دەرفەتەکەی قۆستووەتەوە و سەرلە نوێ خۆی بە ڕێکخستن دەکات.
ف.ق