بە دیمەن

هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکراکرد

هەپەگە رایگەیاند، کە لە مەتینا دوو گەریلا شەهیدبوون و ئەوەی خستەڕوو، "بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە لە کەسایەتی هاوڕێ رەوشەن و هەرەکۆلدا ئێمە ببینە شایەنی هەموو هاوڕێ شەهیدەکانمان".

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"هاوڕێمان رەوشەن و هەرەکۆل ئاداری ٢٠٢٤ لە شوێنی جیاجیای هەرێمی مەتینا لە هێرشەکانی دوژمندا شەهیدبوون.

هاوڕێیانمان رەوشەن کە نوێنەرایەتی کەسایەتی پاک و بێگەردی گەلی سەرحەد دەکات، بە کەسایەتی خۆڕاگری  و سەرهەڵدێری خۆی هەموو دژوارییەکانی بەردەمی راماڵی و بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی، کە لە سەر هێڵی ئازادی ژن هەنگاودەنێت. هاوڕێمان رەوشەن لە ماوەیەکدا کە لە مێژووی تێکۆشانماندا شەڕ لەو پەڕیدابوو، بە گیانبازی شەڕی کرد و هەڵوێستی خۆی بە گیانی سەردەم لە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا جێگەیەکی گرت، کە هەرگیز لەبیر ناکرێتەوە.

هاوڕێمان هەرەکۆل کە بە هەستی گەورەی مرۆیی خۆی بە قەرزارباری گەلەکەمان دەبینی، بەشداربوون لە ریزەکانی گەریلای وەک ئەرک دادەنا و بە پراتیکی خۆی هێڵی تێکۆشانی هەموو گەنجانی کوردی دیاریکرد. هاوڕێمان کە بە شێوەیەکی روون رایگەیاند، کە لە دژی هێرش و کۆمەڵکوژیەکانی دوژمن لەسەر گەلەکەمان تاکە شوێنێک بۆ حیسابپرسینەوە ریزەکانی گەریلایە و ئەوەی بە کردەوە جێبەجێ کرد، بووە نمونەی هەرە بەرجستەی ئەو گەنجە کوردانەی بە بیر و فەلسەفەی ئاپۆیی گەورەبوون.

سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان، بە تایبەتیش بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان رەوشەن و هەرەکۆل دەکەین، کە لە هەموو گۆڕەپانێکدا توڕەیی خۆیان لە دژی دوژمن گۆری بۆ چالاکی و تاکە ئاواتیان بونیاتنانی وڵات و ژیانێکی ئازاد بوو. بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە کە خەون و ئاواتەکانی هاوڕێیانمان رەوشەن و هەرەکۆل بکەینە پاڵنەری تێکۆشان و لە کەسایەتی ئەوانەدا شایەنی هەموو شەهیدانمان بین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:

ناسناو: رەوشەن دەلیلا

ناو و پاشناو: خانم دورمەز

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: فەیروز- عیسمەت

کات و شوێنی شەهیدبوون:ئاداری ٢٠٢٤/ مەتینا

ناسناو: هەرەکۆل ئامەد

ناو و پاشناو: ئەمرە کۆرکماز

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: رەڤزەتە- محەمەد ساڵح

کات و شوێنی شەهیدبوون: ئاداری ٢٠٢٤/ مەتینا

هـ . ب