سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە ئەنقەرەیە

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هاوتا تورکیەکەی، سەردانی ئەنقەرەی کرد.

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ دیدار لەگەڵ ئەردۆغان و بەشداریکردن لە هەشتەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاوکاری تورکیا و ئێران گەیشتە ئەنقەرە.

فڕۆکەی سەرۆک کۆمارو شاندی یاوەری کاتژمێر ١٣:٤٥ لە فڕۆکەخانەی ئەسنبۆگا لە ئەنقەرە نیشتەوە و لەلایان ئەردۆغان و شاندەکەیەوە بە مەراسیمێک بەخێرهاتنیان کرد.

پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەی فەرمیی نێوان ئەردۆغان و ڕەئیسیدا باس لە پرسە هەرێمییەکان بکرێت.

ئەم دیدارە لە کاتێکدایە کە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە، ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئێران و هێزە لایەنگرەکانی ئێرانیش، هێرش دەکەنە سەر هەولێر، حکوومەتی تورکیاش هێرشی شەڕانگێزانەی دژی کورد دەست پێکردووە.