کۆریای باکوور بەرەو دەریای ژاپۆن مووشەکێکی بالیستیکی ئاراستە کرد

سوپای کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیکی بەرەو دەریای ژاپۆن ئاراستە کردووە.

فەرماندەیی گشتی کۆریای باشوور ڕایگەیاند: کۆریای باکوور مووشەکێکی ئاراستەی دەریای ڕۆژهەڵات کە بە دەریای ژاپۆن پێناسە دەکرێت، کردووە.

پێش ئەم ڕاگەیاندنە، وەزارەتی بەرگریی ژاپۆن سەبارەت بە هەڵدانی 'مووشەکی بالیستیکی لەلایەن پیۆنگیانگەوە، هۆشداری دابوو.

کۆریای باکوور لە ساڵانی ڕابردوودا تاقیکردنەوەی مووشەکەکانی پەرە پێداوە.