گروپی خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراق ئەنجامدانی هێرشێکی لە دژی ئیسرائیل راگەیاند

گروپی خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراق رایەگیاند، کە بارەگایەکیان لە شاری ئیلاتی ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.

گروپی خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند کە ئەوان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە فرۆکەیەکی بێفرۆکەوان بارەگایەکیان لە شاری ئیلاتی ئیسرائیل بۆردومان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی گروپی خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراقدا هاتووە، کە درێژە بە هێرشەکان لە دژی ئیسرائیل دەدەن. لەبارەی وردەکانی هێرشەکەوە هیچ زانیارییەکی زیاتر رانەگەیەندراوە.

هـ . ب