لە منبج درۆنێکی دەوڵەتی تورک کەوتە خوارەوە

لە گوندی تۆخاری منبج درۆنێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە کاتێکدا دەسووڕایەوە کەوتەخوارەوە.

ناوەندی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج ڕایگەیاند، درۆنێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کاتێک بەسەر گوندی تۆخاری باکووری کانتۆنی منبج دەسووڕایەوە، کەوتووەتە خوارەوە و تێکشکا.

ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ، گوندەکانی دەوروبەری منبج، عەفرین و شەهبایان تۆپباران کرد.