ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە کوژراون ٢٩ هەزار کەسی تێپەڕاندن

وەزارەتی تەندروستی حەماس رایگەیاند، کە لە رۆژی ١٣٦ەمینی شەڕەکەدا ژمارەی ئەو کەسانەی ژیانیان لەدەستداوە ٢٩ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

وەزارەتی تەندروستی حەماس بڵاویکردەوە، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە و دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە بەهۆی ئەو هێرشانەوە ٢٩ هەزار و ٩٢ کەس کوژراون.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠٧ کەس کوژراون. ئەوەش راگەیەندراوەکە کە لە سەرەتای شەڕەکەوە ٦٩ هەزار و ٢٨ کەس برینداربوون.

'دۆخەکە وەک ئاپارتایدە'

وەزیری دەرەوەی فەلەستین ریاز ئەلمالیکی بە دیوانی باڵای دادی نێونەتەوەیی راگەیاند، گەلەکەیان لە ژێر داگیرکەری ئیسرائیلدا لە دۆخێکی وەک 'کۆلۆنیالیزم و ئاپاڕاید"دا دەژی.

ئەلمالیکی لە میانی قسەکانیدا لە بەردەم باڵاترین دادگای سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: "فەلەستینیەکان لە ژێر کۆلۆنیالیزم و ئاپاڕتایددان و وتی، هەندێک لە مرۆڤەکان بەم قسەیە بێزار دەبن، بەڵام دەبێت ئەوان بەرامبەر بە راستی ئەو دۆخەی پێیدا تێپەڕدەبین بێزار بکرێن".

لەمرۆ بەدواوە دیوانی دادی نێونەتەوەیی لەبارەی لێکەوتە یاساییەکانی داگیرکەری ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ بەدواوە لە سەر خاکی فەلەستین، دەست بە دانیشتنەکانی دەکات. داوا لە ٥٢ وڵات کراوە کە لەو دۆسیەدا بەڵگە و زانیارییەکانیان بخەنەڕوو. ئەو دانیشتنە بە دانیشتن و هەنگاوێکی بێ وێنە و بێ پێشینە ناودێر کراوە.

نوێنەرانی ئەمریکا، روسیا و چین لە کۆشکی ئاشتی لە لاهای لەگەڵ دادوەرانی دیوانی باڵای دادی نێونەتەوەیی کۆببوونەوە.

هـ . ب