گۆڤاری ژنولۆژی: داوا لە ژنان دەکەین میراتی ناگیهان گەورەتر بکەن

گۆڤاری ژنۆلۆژی رایگەیاند، "بانگەوازمان بۆ هەموو ژنانی شۆڕشگێڕی جیهان ئەوەیە کە خاوەنداری لەو میراتە بکەن کە ناگیهان بە نۆرەی خۆی وەریگرتبوو و لە پێناو ئاشکراکردن و دادگاییکردنی بکوژانیدا تێبکۆشن.

گۆڤاری ژنۆلۆژی لەبارەی ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی، رۆژنامەوان و ئەکادیمیسیان ناگیهان ئاکارسەل کە لە شاری سلێمانیی باشوری کوردستان لەبەردەم ماڵەکەیدا تیرۆرکرا، راگەیەنراویکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "ئێمە ئەو بیرکردنەوەیە دەناسین کە ئەندامی بلاوکردنەوەی گۆڤاری ژنۆلۆژی ناگیهان ئاکارسەلی تیرۆر کرد". ئاماژەی بەوانەش کردووە:

'ژیانی خۆی بۆ تێکۆشانی ئازادی بەخت کرد'

"ناگیهان ئاکارسەل لە بواری ژنۆلۆژیدا کە بۆ دامەزراندنی هێزی رۆشنبیری کە ژنان و گەلان کۆدەکاتەوە، بەتایبەتی لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشەنگایەتی بۆ ئەوە کرد، لە سلێمانی تیرۆرکرا. دوای کوشتنی ناگیهان ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان،ئازادی' رژانە گۆڕەپانەکان. ئێمە دەبینین کە سیستمی پیاوسالار کە لە ئێران کچە کورد ژینا ئەمینی کوشت، خۆی دووبارە دەکاتەوە.

ناگیهان کە لە هەموو ژیانیدا رەنج و زەحمەتی زۆری بۆ تێکۆشانی ئازادی ژن کێشاوە، بۆ پێشخستنی ژنۆلۆژی کە زانستی شۆڕشی ژنانە و بۆ دیدار لەگەڵ ژنانی جیهان بە رەنجێکی زۆرەوە رۆڵی پێشەنگی گێڕاوە. ناگیهان بە خەباتە رۆشنبیرییەکانی، واتایی و پڕاکتیکییەکانی لە بواری ژنۆلۆژیدا بەهەموو ژیانی خۆی کە گۆڕیبووی بۆ بەرخودان و تێکۆشان، لەپێناو راستی ژنان کە دەخوازرێت لە تاریکیدا بهێڵرێتەوە، لە سەر بنەمای ئامانجی ژنۆلۆژی مەشخەڵی ئازادی هەڵگرت. ژنان بوونە بیری دیرۆکی بەرخودان و ژنۆلۆژی.

بیرکردنەوەی پاکتاوکەری پیاوسالار و روخسارەکەی وەک نەتەوە-دەوڵەت، بە دیاریکراوی ژنان، ئیرادەی ژنان، جەستەی ئەوان و ناسنامەی ژنانی پێشەنگی شۆڕشگێڕ دەکاتە ئامانجی گرتن و کوشتن. سیستم بەو هەڵوێستەی خۆی هەوڵ دەدات بەرخودانی کۆمەڵایەتی تێکبشکێنێت و کۆیلایەتی بسەپێنێت. کوشتنی هەڤاڵمان ناگیهان کە یەک لەو ناسنامانەی پێشەنگی شۆڕشە، لە ناسنامەی کوردەواری و ژنانەی ئەو دابڕاو نییە. ئەم هێرشە لە دژی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی کوردستان و تێکۆشانی ئازادی ئەوانە کە لە سەدەی ٢١دا پێشەنگایەتی شۆڕشی ژنانی جیهان دەکەن.

'ئێمە ئامانجەکانی بەرەوپێش دەبەین'

رۆژ رۆژی پاراستن و بەرەوپێشبردنی هزری ئازادی و بەرخودانە کە ناگیهان پارێزگاری لێکرد، شانی ژێردا و بەرەوپێشی برد. ئێمە وەک لیژنەی ژنۆلۆژی لە کەسایەتی ئەندامی گۆڤارەکەمان و ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوە لەسەر ژنۆلۆژی ناگیهان ئاکارسەل ئەم هێرشە نامەردانەیە لە سەر ژن و لەسەر شۆڕشی ژنان بە توندی شەرمەزار دەکەین. بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو ژنانی شۆڕشگێڕی جیهان ئەوەیە کە خاوەنداری لەو میراتە بکەن کە ناگیهان بە نۆرە وەریگرتبوو و لەپێناو ئەوەشدا کە بکوژانی ئاشکرا بکرێن و دادگایی بکرێن تێکۆشان بکەن.

ناگیهان ئاکارسەل شکۆی ئێمەیە و نەمرە".

هـ . ب