لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەنگی دایەوە

ژنان لە کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان بۆ پشتیوانیکردن لە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان. هێزەکانی تالیبان تەقەیان بە ئاسماندا کرد و دەستوەرانیان لە چالاکییەکەدا کرد.

ژنان لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان وتەوە.

بە گوێرەی هەواڵیکی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا (ئەی ئێف پی / AFP)، چالاکوانان بۆ ماوەی ١٥ خولەک دروشمیان وەتەوە. هێزەکانی تاڵیبان تەقەیان بە ئاسماندا کرد و دەستوەردانیان لە چالاکییەکەدا کرد. هەروەها هەوڵیان دا بە قۆناغی چەکەکانیان لە ژنان بدەن.

دەیان ژن بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد و دروشمەکانی "ئێران هەستە سەرپێ، ئێستا نۆرەی ئێمەیە" و "لە کابولەوە تاوەکو ئێران بڵێ نا بۆ دیکتاتۆر" وتەوە.

هێزەکانی تالیبان خۆیان پێ ڕانەگیرا و هێرشیان کردووەتە سەر چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانیان ناچارکرد ڤیدیۆ و وێنەکانیان بسڕنەوە.

ژ.ت