بوڵوت باسی له‌وه‌كرد، كه ده‌سه‌ڵاتداران له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ له‌قاڵبدانی ژنان وه‌ك یه‌كن و ئه‌وه‌ی به بیرهێنایه‌وه كه له توركیا هه‌موو رۆژێك سێ ژن ده‌كوژرێن. بوڵوت تێكۆشانی ژنانی رۆژاوا له دژی داعشی به بیرهێنایه‌وه و وتی، "ئازایانه‌ترین به‌رخودان له دژی داعش سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ژنانه‌وه ئه‌نجامدرا".
له ئێران خۆپیشاندان بۆ شه‌رمه‌زاركردنی كوژرانی ژینا ئه‌مینی به‌رده‌وامه. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئه‌لیف بوڵوت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد.
هه‌وڵه‌كانی له‌قاڵبدان و داڕشتنی ژنان
بوڵوت باسی له‌وه‌كرد، كه ده‌سه‌ڵاتداری پیاو هه‌وڵ ده‌دات كه به شێوه‌ی زۆرداری ژنان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و وتی، " له‌پێشه‌وه له توركیا، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی تاكڕه‌وی وه‌ك ئێران، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژنان دیزاین بكه‌ن و له قاڵبیان بده‌ن. له ئێران دوای ئه‌وه‌ی رژێم گۆڕدرا، ئه‌مه به پێوانه‌كانی شه‌ڕ و شێوازی زۆرداری ئه‌نجامده‌درێت، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌متر بوو، به‌ڵام له جل و به‌رگه‌وه بگره تا شێوازی ژنانه و نكۆڵی‌كردن له هه‌بوونی ژنان، چه‌ندین كێشه هاتنه ئاراوه. نه‌ك هه‌ر له ئێران، له توركیا، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ئه‌وروپا له هه‌موو شوێنێك ده‌سه‌ڵاتداری پیاو گوشار ده‌خاته سه‌ر شێوازی ژیانی ئێمه، ژیانی ئێمه له كار، په‌یوه‌ندییه خێزانییهكانمان، گوشار ده‌خاته سه‌ر هه‌موو شتێكمان. ئه‌وه‌ش به شێوازی هه‌زاران ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری پیاوه. له ئێران سه‌رهه‌ڵدانی ژنان نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له‌به‌ر كوشتنی ژنێك ده‌ستیپێكرد، به هه‌زاران مرۆڤ كوژرراون. ئه‌مڕۆش باس له كوژرانی لانیكه‌م ٤١ كه‌س له خۆپیاشندانهكاندا ده‌كرێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ش مرۆڤ ده‌ڕژێنه شه‌قامه‌كان. له وڵاتی خۆشمان به بێ له‌به‌رچاوگرتنی كوژران، گرتن و دوورخستنه‌وه له پێناو گۆڕانكاری له‌م سیستمه‌ی پیاودا تێده‌كۆشین".
گوشاره‌كان له توركیا نه‌بینراون
بوڵوت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه له ئێران و توركیا كێشه بنچینه‌ییه‌كانی ژنان وه‌ك یه‌كن و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، "ته‌نیا له ئێران له رێگه‌ی یاسا و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌وه ده‌كرێت. له توركیا به‌و گوشارانه‌ی نابینرێن، گوشاری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ڕه‌شه و تۆقاندنی خاوه‌ن كار، مه‌ترسی ده‌ستدرێژی له شه‌قام و پاس له‌سه‌ر ژنان هه‌یه. له منداڵیه‌وه به شێوازی 'تۆ كچی جوان دانیشه'، 'به ده‌نگی به‌رز قسه مه‌كه'، ئێمه گه‌وره ده‌بین. ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر به‌وه بوه‌ستیته‌وه ئه‌و كاته‌وه وه‌ك ژنێكی یاخی، بێ ئه‌خلاق و خراپ ده‌بینرێیت. ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كی به‌و جۆره له ئارادایه كه هانی توڕه‌یی له دژی ژنان ده‌دات. به‌رده‌وام هانی رقلێبوونه‌وه له ژنان ده‌دات. له ژێر ناوی ئاییندا 'زانایان' قسه‌ده‌كه‌ن، سیاسه‌تمه‌داران قسه‌ده‌كه‌ن. كێشه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه ژن له چ ته‌مه‌نێكدا منداڵی بێت، ده‌توانێت چه‌ند منداڵی بێت و ده‌بێت چی و چۆن له‌به‌ر خۆی بكات. هه‌موو رۆژێك له‌م وڵاته‌دا لانیكه‌م ٣ ژن ده‌كوژرێن".
ئازایانه‌ترین به‌رخودانی ژنان له رۆژئاوا ئه‌نجامدرا
بوڵوت به‌م وتانه سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر تێكۆشانی ژنانی كورد له رۆژئاوا له دژی داعش: "ژنان بوێر و خۆڕاگرن. نمونه‌ی هه‌ره به‌هێزی ئه‌وه‌ش به‌رخودانی ژنانه له رۆژئاوا، له دۆخێك‌دا له توندوتیژی، ده‌ستدرێژی له ژنان ده‌كرا و ده‌فرۆشران، له دژی داعش بوێرانه‌ترین به‌رخودانیان نیشاندا. یه‌كه‌م به‌رخودان له لایه‌ن ژنانه‌وه ئه‌نجامدرا. هێشتاش چاره‌نوسی هه‌زاران ژن نازانرێت. سه‌رباری ئه‌وه‌یش به بێ سڵ كردنه‌وه له هیچ شتێك بزوتنهوهیهكیان ده‌ستپێكرد. كاتێك باس له شۆڕشی ژنان له رۆژئاوا ده‌كه‌ین، ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه به پێشه‌نگایه‌تی ژنان به‌هێز بووه. ئێستا له ئه‌فغانستان ژنان ماوه‌ی ساڵێكه به شێوه‌یه‌كی بێهاوتا و بوێرانه به‌رده‌وامن له وه‌ستانه‌وه دژی تاڵیبان".
تێكۆشان زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێت و هه‌ڵده‌كشێت
بوڵوت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ده‌سه‌ڵاتداری ٢٠ ساڵه‌ی ئاكه‌په‌دا ژنان باجی قورسیان داوه و وتی، "له‌لای ئاكه‌په ژنانی ماقول و ژنانی ناماقول هه‌یه. ژنانی ناماقول ئه‌وانه‌ن كه له به‌رامبه‌ر ئاكه‌په خۆڕاگری ده‌كه‌ن و تێده‌كۆشن. هه‌ر بۆیه رقێكی زۆر گه‌وره له به‌رامبه‌ر ئێمه هه‌ڵده‌ڕێژرێت. ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتارانمان له زیندان به دیل گیراون. له دژی ژنه په‌رله‌مانتاره زیندانی كراوه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر جیاكارانه ده‌كرێت. وه‌ك ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئایسه‌ڵ توغڵوك، سه‌مرا گوزه‌ل، له‌یلا گوڤه‌ن سه‌پێنراون".
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په ئه‌لیف بولوت له‌كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌رباری رژێمه زۆرداره‌كان له ته‌واوی جیهان تێكۆشانی ژنان په‌ره‌ده‌ستێنێت و روو له هه‌ڵكشانه و به‌رده‌وامه".
هـ . ب