بانە؛ کۆڵبەرێکیتر کوژرا
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ناوچەی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد. لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک ژیانی لەدەستدا.
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ناوچەی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد. لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک ژیانی لەدەستدا.
هێرشەکانی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران بەردەوامن. لە دوایین نمونەدا دوێنێ لە ناوچەی سنووری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان هێرشیان کردەسەر گروپێک لە کۆڵبەران.
لە ئەنجامی تەقەکردندا کۆڵبەرێک بە ناوی رەحمان مام خزری کە خەڵکی پیرانشارە ژیانی لەدەستدا.
مام خزری باوکی پێنج منداڵە.
هـ . ب